به وێنه.. "ده‌روازه‌ی دۆزه‌خ" له سعوودیه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
له جیهاندا ئه‌سته‌مه مرۆڤ بتوانێت له نزیك ناوچه گڕكانییه‌كان ژیان به‌سه‌ر به‌رێت، ئه‌وه‌ش وایكردووه سعوودیه بارێكی ناسرووشتی وه‌ربگرێت و هه‌ندێك له هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته له نزیك ناوچه گڕكانییه‌كان بژین.
سه‌دان په‌یكه‌ری به‌ردین، له نزیك كێڵگه گڕكانییه‌كانی ناوچه‌ی خه‌یبه‌ر، كه شوێنێكی دووره ده‌سته و ده‌كه‌وێته به‌شی رۆژئاوای ناوه‌ڕاستی وڵات، به‌رچاو ده‌كه‌ن.
بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كان بوونه‌ته هه‌واڵی زۆربه‌ی میدیاكان، وه‌ك ناوه‌ندی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی سعوودیه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، به‌هۆی لێكچوونی شوێنی ئه‌و ناوچه گڕكانییه به ده‌روازه، ئه‌و په‌یكه‌ره بهردییانه به "ده‌روازه‌ی دۆزه‌خ" ناوده‌برێن.
به گوێره‌ی ئه‌و ناوه‌نده، سه‌ره‌تا نه‌توانراوه به‌و شێوه نزیكه‌وه له رێگه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه وێنه‌ی ئه‌و شوێنه بگیرێت، سه‌ره‌تاش ته‌نها له رێگه‌ی پرۆگرامی "گووگڵ ئێرث" چه‌ند وێنه‌یه‌كیان ده‌ستكه‌وتووه.
تا دواتر پرۆفیسۆر د‌یڤید كینێدی، مامۆستا له زانكۆی رۆژئاوای ئوسترالیا، له رێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌رێكه‌وه به ئاسمانی ئه‌و شوێنه‌دا سووڕاوه‌ته‌وه و چه‌ند وێنه‌یه‌كی "ده‌روازه‌ی دۆزه‌خ"ی گرتووه.
كینێدی له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی، به هه‌لیكۆپته‌ر سه‌ركێشیان كردووه و تا ئه‌و ئاسته‌ی توانیویانه له شوێنه‌كه نزمبوونه‌ته‌وه و وێنه‌ی شوێنه‌كه‌یان به كامێرای پێشكه‌وتوو گرتووه، ئه‌وه‌ش وایكردووه بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی "ده‌روازه‌ی دۆزه‌خ" به‌و روونییه و به‌و كوالیتییه به‌رزه به‌رده‌ست بكه‌وێت.
كینێدی ده‌ڵێت: "چاودێریكردنی ئاسمانی له وڵاتانی رۆژئاوا، ماوه‌ی 100 ساڵه په‌یڕه‌وكراوه و وه‌ك چالاكترین رێگه بۆ دۆزینه‌وه و شوێن و تۆماركردن و چاودێریكردنییان به‌كارهێنراوه".
سه‌رچاوه: CNN