"ئاگاتان له ژنانی داعش بێت"
K24 - هه‌ولێر:
ده‌زگای هه‌واڵگری هۆڵه‌ندا، له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی به‌هۆی ژنانی داعشه‌وه درووست ده‌بن، هۆشداری ده‌دات و ئاماژه به رۆڵ و چالاكییه توندوتیژهكانیان له‌ناو رێكخراوی داعش له عێراق و سووریا ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی هه‌واڵگری هۆڵه‌ندی، رۆڵی ژنان له‌ناو رێكخراوه توندڕه‌وه‌كاندا گرنگه و نابێت له مه‌ترسییه‌كانیان كه‌مبكرێته‌وه، چونكه ژنانیش وه‌ك پیاوان ده‌بنه تیرۆریست و مه‌ترسی بۆ سه‌ر هۆڵه‌ندا درووست ده‌كه‌ن.
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات "ئه‌و ژنه تیرۆریستانه‌ی ته‌مه‌نیان له خوار 30 ساڵییه‌وه‌یه، ده‌توانن ئه‌و چه‌كانه هه‌ڵگرن كه پیاوه‌كان دوای كوژرانیان له شه‌ڕه‌كاندا به‌جێیانهێشتووه".
هه‌واڵگری هۆڵه‌ندا ده‌ڵێت "ئه‌و كچ و ژنانه‌ی به‌هۆی خۆشه‌ویستی و رێگه‌ی هه‌ڵه‌ی دیكه خۆیان له‌ناو ریزه‌كانی "خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش" بینییه‌وه، ئیستا زۆر چالاكن و زۆر توندڕه‌وتر بوون له‌چاو جاراندا".
راپۆرته‌كه ته‌ئكید ده‌كاته‌وه " رێكخراوی داعش رووبه‌ڕووی زیانی گه‌وره بووه‌ته‌وه له عێراق و سووریا، سه‌ره‌ڕای كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی چه‌كداره‌كانی، بۆیه رۆڵێكی زیاتر به ژنان ده‌ده‌ن".
راپۆرته‌كه ئاشكراكردووه "ئه‌وان چه‌كدار بۆ رێكخراوه‌كه زیاد ده‌كه‌ن و پڕوپاگه‌نده بڵاوده‌كه‌نه‌وه و پاره بۆ رێكخراوه‌كه تیرۆریستییه‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه".
هه‌واڵگری هۆڵه‌ندا ئاشكرایكردووه "له ساڵی 2015 وه تا ئێستا زیاتر له 10 له‌و ژنانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه هۆڵه‌ندا، كاتێك زانیوویانه گه‌ڕانه‌وه‌یان ئاسانه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی، ئاژانسی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، نزیكه‌ی 280 كه‌س كه یه‌ك له‌سه‌ر سێیان ژن بوون، له هۆڵه‌نداوه چوونه‌ته عێراق و سووریا و په‌یوه‌ندییان به گرووپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه كردووه.
له‌و ژماره‌یه 45 كه‌سیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه هۆڵه‌ندا و 45 كه‌سی دیكه‌شیان كوژراون و 190 كه‌سی دیكه‌شیان هێشتا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووش، دادگای هۆڵه‌ندا دوو گه‌نجی دادگایی كرد كه له سووریاوه گه‌ڕابوونه‌وه هۆڵه‌ندا و به‌تۆمه‌تی پیلاندانان بۆ ئه‌نجامدانی تاوان و كرده‌ی تیرۆریستی، سزای دوو ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پاندن، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین حاڵه‌تی سزادانی له‌و جۆره بووه له هۆڵه‌ندا.