بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز باشووری چینی هه‌ژاند
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18/11/2017 ده‌سته‌ی روپێوی جیۆلۆجی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: "بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6.3 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، ناوچه‌كانی باشووری وڵاتی چین له نزیك سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ هیندستان هه‌ژاندووه".
بوومه‌له‌رزه‌كه له ناوچه‌ی "چیتسانگ" له باشووری چین له قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر روویداوه. به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كانی و ژماره‌ی قوربانییه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه.
به‌ڵام ئاژانسی هه‌واڵی شینخوای چینی، رایگه‌یاندووه "گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه 6.9 پله بووه‌و كاتژمێر 6:34 خوله‌كی به‌یانی به كاتی به‌یجینگ "په‌كین" روویداوه".
هه‌فته‌ی رابردووش بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 7.3 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و باشووری كوردستانی هه‌ژاند و به‌هۆی به‌هێزی بوومه‌له‌رزه‌كه نزیكه‌ی 700 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو سه‌رووی 1000 كه‌سیش برینداربوون و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به ناوچه‌كه گه‌یشت.
پاش ئه‌وه‌ش چه‌ندین بوومه‌له‌رزه‌ی بچووكی دیكه له ناوچه سنوورییه‌كان روویانداوه‌و دواینیان سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بووه‌و گوڕه‌كه‌ی 4.5 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر، هه‌رچه‌نده به‌شێكی خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌ستیان به له‌رزینه‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
Chinese armed police conduct search and rescue work in Nyingchi, #Tibet after 6.9-magnitude earthquake hit the area on Saturday morning, no injuries reported pic.twitter.com/1B7NGGwexS
— People's Daily,China (@PDChina) ١٨ نوفمبر، ٢٠١٧