كه‌مال كه‌ركووكى پڕوپاگه‌نده‌ى سايته‌كه‌ى لاهور به درۆ ده‌خاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سايتى ميللهت پرێسى سه‌ر به لاهور جه‌نگى بڵاويكردووه‌ته‌وه، گوايه نامهيهكى نهێنى فه‌رمانده‌ى ميحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك، كه‌مال كه‌ركووكى له ماڵه‌كه‌يدا دۆزراوه‌ته‌وه كه ئاراسته‌ى سه‌رۆك بارزانى كراوه، له به‌رامبه‌ريشدا له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24، كه‌ركووكى رايگه‌ياند، به‌و درۆيانه ده‌يانه‌وێت رووى ره‌شى خۆيان سپى بكه‌نه‌وه.
سايته‌كه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، نامه‌كه له ماڵى كه‌مال كه‌ركووكى دۆزراوه‌ته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ى وێنه‌يه‌كى نامه‌كه بڵاوبكاته‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه، كه‌مال كه‌ركووكى رايگه‌ياند، ئه‌و نووسينه گوايه نامهيهكه، درووستكراوه و هيچ بنه‌مايه‌كى نييه هه‌ڵبه‌ستراوه.
گوتيشى: ئێمه هه‌ڵوێستمان له رابردوو و ئێستا ئه‌وه‌يه، كه په‌لكێشكردنى جه‌يش و حه‌شد و راده‌ستكردنى كه‌ركووك له 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو به خيانه‌تێكى گه‌وره ده‌زانين.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌وانه‌ى خه‌ريكى ئه‌و پڕوپاگه‌نده و بابه‌ته ههڵبهستراوانهن، ده‌يانه‌وێت به‌و درۆيانه خيانه‌ت و رووى ره‌شى خۆيان سپى بكه‌نه‌وه.
كه‌مال كه‌ركووكى ره‌تيشيكرده‌وه، ماڵى خۆى له كه‌ركووك بێت و گوتى: له ده‌ستپێكى شه‌ڕى داعشه‌وه به‌رده‌وام له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه و بهرگريدا بوومه.