سه‌يادى: سبه‌ى ناهێڵين "جياخوازه‌كان" بێنه ناو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
بڕياره سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆببێته‌وه و هه‌ر له ئێستاوه ژماره‌يه‌ك په‌رله‌مانتارى كوتله نه‌ياره‌كانى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان رێگرى له چوونه ژووره‌وه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بكه‌ن كه ده‌نگيان به سه‌ربه‌خۆيى كوردستان داوه.
له‌و باره‌يه‌وه كازم سه‌يادى، نوێنه‌رى هاوپه‌يمانى نيشتيمانى شيعه‌كان رايگه‌ياند، شهريفهكان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ته‌نيا ئه‌وانه‌ن كه رازى نيين په‌رله‌مانتاره كورده‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران.
له لايه‌كى ديكه‌وه تاڵب كه‌نانى، به‌ڕێوبه‌رى راگه‌ياندنى سه‌يادى گوتى: ژماره‌يه‌ك له كوتله‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران خيانه‌تيان له ئاڵاى عێراق كردووه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن هاوپه‌يمانى له‌گه‌ڵ كورده‌كان ببه‌ستن و ته‌نيا ئه‌وانه شهريفن كه ناچنه ژێر بارى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كورده‌كان.
سه‌يادى گوتيشى: رێگه ناده‌ين ئه‌وانه‌ى جياخوازن بێنه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران تا ئه‌و كاته‌ى ئه‌نجوومه‌ن به ده‌نگدان ئه‌و پرسه يه‌كلا ده‌كاته‌وه و په‌نا ده‌برێته به‌ر دادگاى ئيتيحادى بۆ يهكلاكردنهوهى و ئه‌گه‌ر دادگا هه‌ر بڕيارێكى ده‌ركرد، ئێمه رێزى ده‌گرين.
سه‌يادى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، رايگه‌ياندبوو، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك په‌رله‌مانتار نه‌چووبانه ده‌ره‌وه‌ى هۆڵى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌وا سزادانى جياخوازه‌كان ده‌بووه بڕيار.
هه‌روه‌ها گوتى: ژماره‌يه‌ك په‌رله‌مانتار ده‌نگيان نه‌دا و هه‌ندێكيشيان چوونه ده‌ره‌وه، ئه‌وه بووه هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران شكستبهێنێت و نه‌توانێت سزاى ئه‌وانه بدات كه بانگه‌شه‌ى جياخوازيان ده‌كرد.
