حکومەتی عێراق گۆڕانکاری لە پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان دەکات
K24 - ھەولێر
سەعد حەدیسی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆکانی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی بودجەی 2018 ی عێراق جارێکی دیکە چاو بە پرۆژەیاسای بودجە دەخشێندرێتەوە و دواتر رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت.
سەبارەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراقیش حەدیسی گوتی، پشکی هەرێمی کوردستان، کە بە 12% ی بودجەی عێراق دیاریکراوە گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و بەپێی ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بەشە بودجەکە دیاریدەکرێت.
پێشتر حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە فەرمی داوای لە حكومەتی عێراق كردووە كە بودجەی عێراق پەسند نەكرێت، چونكە رهشنووسه بهبێ بهشداریپێكردنی ههرێمی كوردستان و بهبێ ڕهچاوكردنی دهستوور و یاسا فیدراڵییهكان ئاماده كراوه.