دووباره بومه‌له‌رزه خه‌ڵكی باشووری كوردستانی هێنایه سه‌ر شه‌قام
K24- هه‌ولێر:
ئێواره‌ی 20/11/2017 جارێكی دیكه زنجیره‌یه‌ك بومه‌له‌رزه شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاند و له چه‌ندین ناوچه‌ی باشووری كوردستانیش هه‌ستی پێكرا، به‌تایبه‌ت له شاری ده‌ربه‌ندیخان خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه و نا‌وێرن له ماڵه‌كانیان بخه‌ون.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، سێ بومه‌له‌رزه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك شاری ئیلامی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاند، دوانیان گوڕه‌كه‌ی 5.1 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر بووه و، سێیه‌میشیان 4.5 پله بووه.
هه‌روه‌ها دوو بومه‌له‌رزه‌ی دیكه به‌گوڕی 4.5 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر ناوچه‌كانی ئه‌زگه‌ڵه و سه‌رپێڵی زه‌هاویان هه‌ژاند و له ناوچه سنووریه‌كانیش هه‌ستی پێكرا.
له 12ی ئه‌م مانگه بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به پله‌ی جیاواز ته‌واوی ناوچه‌كانی باشووری كوردستانی گرته‌وه و سه‌نته‌ره‌كه‌ی كه‌وتبووه رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، كه گوڕه‌كه‌ی 7.2 پله بوو.