"بۆ زیادكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مریكا فشارێكی به‌هێزی خستووه‌ته سه‌ر به‌غدا"
K24 - هه‌ولێر:
عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لوه‌یزی، په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی "یه‌كێتی هێزه‌كان" له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21/11/2017 رایگه‌یاند: "ئه‌مریكییه‌كان فشاریان خستووه‌ته سه‌ر حكومه‌تی به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌ی ساڵی 2018 زیادبكرێت".
ئه‌لوه‌یزی ده‌ڵێت: "ئه‌مریكییه‌كان فشارێكی به‌هێزیان خستووه‌ته سه‌ر حكومه‌تی ئیتیحادی، بۆ ئه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان، له بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو زیاد بكه‌ن، تا ببێته مایه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌ولێر".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "حكومه‌تی عێراق له هه‌وڵدایه بۆ به‌لاوه‌نانی فشاره‌كان، پشت به رێژه‌ی دانیشتوان ببه‌ستیت، تا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت و سنوورێك بۆ فشاره‌كان دابنێت".
به‌ڵام ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر زیادیش بكرێت، پێناچێت پشكی هه‌رێمی كوردستان له 13% زیاتر بكرێت، چونكه به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كان ئه‌و رێژه‌یه بۆ هه‌رێم دادپه‌روه‌رانه‌یه".
ئه‌و لێدوانه له‌كاتیكدایه، رۆژی دووشه‌ممه 20/11/2017 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "ئه‌و رێژه‌یه‌ی له بوودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان پێشنیازكراوه، زۆر نادادپهروهرانیه و غه‌درێكی گه‌وره‌یه له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان".
به‌رده‌وام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پێدانی 17% ـی پشكی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه.