مه‌شقی توند سووڕی مانگانه‌ی ژنه سه‌ربازه‌كانی ناو سوپای كۆریای باكووری نه‌هێشتووه
K24 - هه‌ولێر:
ژنانی ناو سوپای كۆریای باكوور، به ئه‌ندازه‌یه‌ك مه‌شقی توندیان پێده‌كرێت، گۆڕانكاریی له جه‌سته‌یاندا رووده‌دات.
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ژنه سه‌ربازێكی سوپاكه‌ی كیم جۆنگ ئون، به‌ناوی لی- سو یۆن، كه له سوپای كۆریای باكوور جیابووه‌ته‌وه‌و ئێستا له كۆریای باشوور ده‌ژی، ئه‌و مه‌شق و راهێنانه توندانه به ئاستێكه، لای زۆربه‌یان، گۆڕانكاری له "سووڕی مانگانه‌یان" بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك روویداوه‌و نه‌ماوه.
رۆژنامه‌ی "independent"ـی بریتانی له "لی" گواستووه‌ته‌وه‌و نوسیوویه‌تی: "زۆرێك له ژنه سه‌ربازه‌كان، رووبه‌ڕووی توندوتیژی و ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌بنه‌وه‌و ناچار ده‌كرێن كاری خاوێنكردنه‌وه‌و خواردن درووستكردن بكه‌ن، له كاتێكدا پیاوه‌كانیان له‌و كارانه به‌خشیووه".
ئه‌و ژنه سه‌ربازه به BBCـیشی گوتووه: "دوای به‌سه‌ربردنی شه‌ش مانگ تا ساڵێك له‌ناو سوپادا، ژنان "سووڕی مانگانه‌یان" نامێنێت و به‌هۆی كه‌مخۆراكی و ئه‌و ژینگه به‌سته‌ڵه‌كه‌وه گۆڕانكاریی له جه‌سته‌یاندا رووده‌دات".
لی سون ده‌ڵێت: "به ژنه سه‌ربازه‌كانی هاوڕێمیان ده‌گووت "ئێوه به‌خته‌وه‌رن كه "سووڕی مانگانه‌تان" نه‌ماوه، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌بووایه، رهوشتان زۆر له ئێستا خراپتر ده‌بوو".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "یه‌كێك له ژنه‌كان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ئه‌وه حاڵی بووه".
ئاماژه‌ی ئهوهیشیداوه كه "هیچ جۆره پێداویستییه‌كیش بۆ ژنان به‌رده‌ست نییه، به‌تایبه‌تی ئه‌و جۆرانه‌ی بۆ ئه‌و حاڵه‌ته ژنانه‌یه پێویسته، ته‌نها بۆری ئاو هه‌یه كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاو له چیاوه راكێشراوه و زۆر جار، مار و بۆقیش له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێته شوێنی خۆشۆردنه‌وه".
هه‌روه‌ها باسی شوێنی نوستن ده‌كات و گوتوویه‌تی: "ئه‌و شوێنانه‌ی بۆ نووستن ئاماده‌كراون، له پووشی پاشماوه‌ی كێڵگه‌كانی برنج درووستكراون و مرۆڤ به‌رده‌وام له‌سه‌ریان عه‌ره‌ق ده‌كات و بۆنێكی زۆر پیسیشیان لێدێت".
ئه‌وه له كاتێكدایه، ماوه‌ی خزمه‌تی ژنان له ریزی سوپای كۆریای باكووردا 7 ساڵه و بۆ پیاوان 10 ساڵه. به‌ڵام لی سون ده‌ڵێت: "كه‌رامه‌تی ژنان له‌ناو سوپادا، به‌ته‌واوه‌تی ژێر پێ خراوه".