"هیچ ئاماژه‌یه‌كی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستان له ئارادا نییه"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ڕه‌ڕای ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به رێگای دیالۆگ، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌كی روون نییه كه شاندی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به‌مزووانه بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر مێزی دانووستان.
له كاتێكدا هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له نێوان هه‌ر دوو لایه‌ندا به‌رده‌وامه‌و ئه‌مریكا و بریتانیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌م هه‌فته‌یه‌دا به ریگای نامه‌ی تایبه‌تی و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌و بابه‌ته‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق باسكردووه.
به‌هۆی زیادبوونی گوشاره‌كانی ده‌ره‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستان، ئه‌گه‌ری روودانه‌وه‌ی شه‌ڕ و گرژی دووركه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام گوشاره‌كانیش هیچ به‌رهه‌مێكی ئه‌وتۆی بۆ گفتوگۆ نه‌بووه.
چاودێرانی بارودۆخی عێراق، به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه‌وه، پێشبینی ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، كه تا پاش هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه بارودۆخه‌كه به هه‌ندێك گۆڕانكاریی كه‌مه‌وه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، چونكه ئه‌و سه‌نگه‌ی عه‌بادی ده‌یه‌وێت پێیه‌وه بچێته هه‌ڵبژاردنه‌وه، به نزیكبوونه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستپێكردنی دانووستانه‌كان، له ده‌ستی ده‌دات، ئه‌وه‌ش ئه‌و كاره‌یه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی بۆ ئه‌وه‌ی خولێكی دیكه بمێنێته‌وه، ئێستا نایه‌وێت بیكات.
بۆچوونی دیكه‌ش هه‌ن كه به‌غدا توانای هاتنه ژێر باری چاره‌سه‌ركردنی كێشه و داخوازییه ده‌ستوورییه‌كانی كوردی له ئێستادا نییه، چونكه چه‌ند بڕگه و به‌ندێكی لێ ده‌ركه‌یت كه له به‌رژه‌وه‌ندی به‌غدایه و پێداگیریی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، بڕگه و به‌ندی دیكه‌ی ده‌ستووری زۆرن كه ده‌بێت به‌غدا له‌گه‌ڵ كورد یه‌كلاییان بكاته‌وه، به‌ڵام یان نایه‌وێت یان له توانایدا نییه جێبه‌جێیان بكات.
ته‌نانه‌ت گومانی ئه‌وه‌ش درووستبووه، باروودۆخی دارایی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی، توانای هه‌ڵسووڕانی پشك و به‌شی هه‌رێمی كوردستان و دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی داهات و دۆسیی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتیش بداته‌وه ده‌ست حكومه‌تی ئیتیحادی، وه‌ك ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك به فه‌رمی رایگه‌یاندووه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا هیچ له دۆخه‌كه ناگۆڕێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێش نزیكه‌ی مانگێك رایگه‌یاند: "گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیتیحادی بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان، واتای ئه‌وه نییه ئه‌و دۆسێیه داخرابێت، به‌ڵكو پێویسته كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه به‌گوێره‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێت".
به‌ڵام ئه‌و كێشه‌یه ده‌بوو له ماوه‌ی 14 ساڵی رابردوودا به‌پێی مادده‌ی 140ـی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق چاره‌سه‌ر بكرایه و له بری جێبه‌جێكردنی، به‌غدا مه‌رگی مادده‌كه‌ی راگه‌یاند.
له نوێترین لێدوانی په‌یوه‌ست به ده‌ستپێكردنی دانووستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر به‌غداش، هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هیچ ئاماژه‌یه‌كی راسته‌قینه بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگێكی گشتگیر له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له ئارادا بێت.
عه‌بدوڵلا زه‌یدی، كه به‌رپرسی دۆسێی كورده له‌ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌سه‌ڵاتدار، به رۆژنامه‌ی "سه‌باح"ـی نیمچه فه‌رمی گوتووه: "ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌كی ده‌ستپێكردنی دانووستان له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان له ئارادا نییه، به‌ڵام له‌وانه‌یه له داهاتوویه‌كی دوور ده‌ستپێبكاته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "گفتوگۆ مانای راوه‌ستانی رێوشوێنه‌كانی حكومه‌تی عێراق و قه‌بووڵكردنی ئه‌و بارودۆخه‌ی رابردوو نییه، پێویسته ده‌ستوور په‌یوه‌ندییه یاساییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو لایه‌ن ره‌نگڕێژ بكات".