به ڤيديۆ.. فڕۆكه ناوازه‌كانى رووسيا بۆمبابارانى داعش ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاويكرده‌وه، كه فڕۆكه پێشكه‌وتووه‌كانى جۆرى تو 11 ئێم 3، بۆمبابارانێكى سه‌ختى چه‌كدارانى داعشيان له سنوورى شارۆچكه‌ى ئه‌لبوكه‌مال كردووه.
وه‌زاره‌ته‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌كان له رووسياوه هه‌ڵفڕيون و له نزيك ئه‌لبوكه‌ما بۆمبابارانى حه‌شارگه‌كانى داعشيان كردووه.