تره‌مپ كچ و زاواكه‌ی ده‌رده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كردووه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، داوای له ئیڤانكا و جارید كوشنه‌ری هاوسه‌ری كچه‌كه‌ی ده‌كات، كۆشكی سپی جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كه‌یان له نیویۆرك.
به گوێره‌ی گۆڤاری "نیوزویك"، هۆكاری ئه‌و داوایه‌ی تره‌مپ له ئیڤانكا و كۆشنه‌ر بۆ په‌یوه‌ندی خراپی نێوان زاواكه‌ی تره‌مپ و "جۆن كیلی" سوپاسالاری ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێننه‌وه، گوایه جۆن كێڵی باڵه‌كانی كۆشنه‌ری بڕیوه.
به گوێره‌ی ئه‌و گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه، بڕیاره ئیڤانكا و كوشنه‌ری هاوسه‌ری به‌مزووانه واشنتنی پایته‌خت، رووه و نیویۆرك جێبهێڵن.
زانیارییه‌كان دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، په‌یوه‌ندی نێوان كوشنه‌ر و كیلی گرژی تێكه‌وتووه، به‌هۆی جیاوازی بیروڕاكانییان له‌باره‌ی دۆسیه هه‌ستیاره‌كان، جۆن كێلی ده‌یه‌وێت سیسته‌می توند و تۆكمه بۆ كۆشكی سپی دابنێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، جۆن كێلی سیسته‌می نوێی داناوه كه هه‌ر راوێژكارێك راپۆرت بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، واتا تره‌مپ ره‌وانه بكات، ده‌بێت سه‌ره‌تا خۆی بیبێنێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات چیدیكه ئیڤانكا راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ باوكی‌دا نه‌بێت.
تا ئێستاش روون نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌و راپۆرته رۆژنامه‌وانییانه راست بن ئیڤانكا و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه نیویۆرك، یاخود له ئه‌پارتمانه نوێكه‌یان نیشته‌جێ ده‌بێن، كه به‌مدواییانه له ناوچه‌ی "ریتزی كالۆراما"ی واشنتنی پایته‌خت، به بڕی 5.5 ملیۆن دۆلار كڕیویانه.
سه‌رچاوه: RT