عه‌لاوی: له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی عێراق باسی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌كرێت .. هه‌میشه بێ ئهنجامیشه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌ر خولێكی هه‌ڵبژاردن، لێدوانی ركابه‌ره عێراقیه‌كان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران له میدیاكاندا گه‌رم ده‌بێت و گوتی: "ئه‌مه شتێكه هه‌میشه خۆی دووباره ده‌كاته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی تائێستا هیچ ئه‌نجامێكی هه‌بووبێت".
ئه‌م لێدوانه‌ی عه‌لاوی له به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه له‌نووسینگه‌كه‌ی ده‌رچووه هاتووه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "مه‌ترسی و گرنگی هه‌ڵمه‌تی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی هیچ له مه‌ترسیه‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆر كه‌متر نییه " چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ ده‌كات "هه‌ردووكیان هاوشێوه‌ی یه‌كترن و هه‌ر یه‌كێكیان كاری ئه‌وی دیكه‌یان ته‌واو ده‌كات".
عه‌لاوی گوتیشی "ئاماژه‌كردن به نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی كه ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ی دروشمێكدا خولاوه‌ته‌وه، تائێستا نه هاووڵاتی و نه وڵاتیش هیچ ده‌ره‌نجامێكیان نه‌بینیوه، بۆیه له‌ئێستادا زیاتر له هه‌ر كاتێكی دیكه عێراق پێویستی به ئیداره‌یه‌كی راسته‌قینه و نیه‌تی راستگۆیانه و بڕیاری بوێرانه هه‌یه، كه به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمان بخاته سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی، حزبی و مه‌زهه‌بیه‌وه".
جێگری سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیشی كرده‌وه "كه‌سێك یاخۆد كۆمه‌ڵه كه‌سێك به‌ته‌نیا ناتونێت ئه‌ركی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام بدات، له‌كاتێكدا ئه‌و نه‌خۆشیه درمه ماوه‌ی زیاتر له 13 ساڵه ره‌گی له عێراقدا داكوتاوه و ئێستا بهقهڵغانێكی سیاسی پارێزگاری له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه ده‌كرێت".
وه‌ك عه‌لاوی ده‌ڵێت: "ئه‌ركی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه درمه به‌پله‌ی یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان، كه به‌گوێره‌ی پلان و میكانیزمه‌كانی دادگا و پشتگیری حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌ڕێگه‌ی ده‌ركردنی پرۆژه یاسای تایبه‌ت به‌م پرسه ئه‌نجام ده‌درێت".
له بهیاننماهكهی جێگری سه‌رۆك كۆمارا هاتووه "پێویسته یه‌كه‌م هه‌نگاوی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له پشكپشكێنه‌ی سیاسی و حزبیه‌وه ده‌ستپێ بكات و ده‌سه‌ڵاتێكی زیاتر به ده‌زگا چاودێریه‌كان و رزگاركردنی یاسا بدرێت و پارێزبه‌ندی بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌سته‌به‌ر بكرێت، كه ئه‌و ئه‌ركه ده‌گرنه ئه‌ستۆ، بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان جێگای متمانه بن".
هاوكات عه‌لاوی گوتی" پیرۆزبایی له هه‌ر هه‌وڵێكی نیازپاكانه به ئامانجی نه‌هێشتنی ئه‌و نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره و ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه ئامانجیان بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵیه، كه تائێستا به‌هۆیه‌وه سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده‌كانی ژیان وێران بوونه و بووه‌ته هۆی سه‌ركوتكاری و به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌تی وڵات و لاوازكردنی دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت و ژێرخانه‌كه‌ی، هه‌وره‌ها بووه‌ته زهمینهسازیهك بۆ فراوانكردنی رووبه‌ری گه‌شه‌كردنی تیرۆر و بڵاوبوونه‌وه‌ی".
جه‌ختیشی له‌سه‌ر پشتگیری ته‌واوی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی كرده‌وه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد، ئه‌و زاراوه‌یه له‌سه‌رجه‌م هه‌ڵمه‌ته‌كانی ههڵبژاردندنا دووباره بووه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێكی كرداری بۆی هاوێژرابێت.
دوای نه‌مانی داعش و له‌گه‌ڵ گه‌رمبوونی ده‌نگۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ماوه‌یه‌كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باس له ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تێك بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌كات، خه‌ڵكی عێراقیش چاوه‌ڕێی یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یه، كه تائێستا ته‌نیا قسه بووه و نه‌هاتۆته به‌رجه‌سته كردن، ئاخۆ ئه‌م جاره‌یان هیچ ئه‌نجامێكی ده‌بێت، یانیش ده‌بێته بابه‌تێك له یه‌كێك له لاپه‌ڕه‌كانی په‌رتوكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.