له‌ رۆژئاواى كوردستان قۆناغى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى گشتيى به‌ڕێوه‌ده‌چێت

30 حزب و كيانى سياسى به‌شدارى ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:

هێزه‌ كوردييه‌كان له‌ رۆژئاواى كوردستان له‌ به‌رنامه‌ياندايه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو په‌رله‌مانى ناوچه‌يى پيكبهێنن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕياره‌ له‌ سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوودا قۆناغى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى گشتى ئه‌نجام بده‌ن.

ئيبراهيم ئيبراهيم گوته‌بێژى پارتى كوردى سووريا رايگه‌ياند، له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا 30 حزب و كيانى سياسى به‌شدارى ده‌كه‌ن.

قۆناغى يه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردن له‌ مانگى ئه‌يلوولى رابردوو ئه‌نجامدرا و تێيدا سه‌رۆكى نزيكه‌ى 3700 گوند و شاره‌دێ و شارۆچكه‌ و شارى ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان هه‌ڵبژێردران.

ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ ده‌چن لايه‌نه‌ كوردييه‌كان كه‌ كۆنترۆڵى چاره‌كێكى سووريايان كردووه‌، داهاتووى ناوچه‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى كوردى ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.