"سوپای موجاهیدین" هه‌ڕه‌شه له ئه‌وروپا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
لایه‌نگرانی داعش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، وێنه و نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزیان دژی ئه‌وروپییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن له بۆنه‌كانی كریسمس و سه‌ری ساڵدا هێرش بكه‌نه سه‌ر هاووڵاتیانی بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا.
له یه‌كێك له‌و وێنه هه‌ڕه‌شه ئامێزانه‌دا پیاوێك به جلوبه‌رگێكی ره‌شه‌وه له شه‌قامی ریجێنت ستریتی له‌نده‌ن له پشت سانتاكلاوس وه‌ستاوه‌و هه‌ر دوو ده‌ستی به‌ستووه‌ته‌وه.
جگه له زمانی عه‌ره‌بی، به زمانه‌كانی ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر وێنه‌كان نووسراوه "به‌مزووانه له جه‌ژنه‌كانتاندا".
وێنه‌كانی لایه‌نگرانی داعش، له‌لایه‌ن كۆمپانیای BlackOps Cyber))ـی تایبه‌تمه‌ند به‌گه‌ڕان له به‌شه شاراوه‌كانی ئینته‌رنێت دۆزراوه‌ته‌وه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ناوی "تۆڕه تاریكه‌كه‌ی" لێنراوه و تۆڕێكی تایبه‌ته و ته‌نها هاوكارانه‌ی جێگه‌ی متمانه‌ی یه‌كترن كه به "هاوڕێكان" ناسراون په‌یوه‌ندی تێدا درووست ده‌كه‌ن.
كۆمپانیاكه ده‌ڵێت: "ئه‌و وێنانه پێش چه‌ند رۆژێكی كه‌م له گرووپێكی چات به‌ناوی "سوپای موجاهیدین" بینراوه‌و پێده‌چێت له‌لایه‌ن دیزاینه‌رێك كه به‌كارهێنه‌ری تۆڕه‌كه‌یه به‌ناوی "دكتۆری ئه‌ڵمانی" ئاماده كرابێت".
وێنه‌یه‌كی دیكه‌ش كه سێكه كه ته‌نها ده‌ستێكی دیاره‌و چه‌قۆیه‌كی به‌خوێن سووربووی گرتووه‌و له ناوه‌ڕاستی بازاڕێكی تایبه‌ت به دیاری و جه‌ژنی سه‌ری ساڵ له پشت تاوه‌ری ئیفڵ وه‌ستاوه‌و هه‌مان هه‌ڕه‌شه و نووسینی له‌سه‌ر نووسراوه.
ده‌ركه‌وتنی وێنه‌كانیش دوای ئه‌وه بووه كه پۆلیسی ئه‌ڵمانی 6 هاووڵاتی سووریی ده‌ستگیر كرد و پێیانوابووه ئه‌و كه‌سانه خۆیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و بازاڕه‌ی جه‌ژنی له دایكبوون، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی ساڵێك به‌سه‌ر هێرشه خوێناوییه‌كه‌یدا ئاماده ده‌كرد، كه رۆژی 19/12/2016 له شاری به‌رلین، هاووڵاتییه‌كی به ره‌چه‌ڵه‌ك تونسی به‌ناوی (ئه‌نیس ئامری) به بارهه‌ڵگرێكه‌وه خۆی به كڕیارانی ئه‌و بازاڕه‌دا كێشا‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه 12 كه‌س گیانیان له ده‌ستدابوو".