مارادۆنا داوای ده‌ستگیركردنی كچه‌كانی ده‌كات
ئه‌فسانه‌ی پێشووی تۆپی پێ، دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنای ئارجێنتینا، داوا له پۆلیس ده‌كات هه‌ردوو كچه‌كه‌ی ده‌ستگیر بكه‌ن.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، مارادۆنا هه‌ردوو كچه‌كه‌ی به دزینی بڕی 4.5 ملیۆن دۆلار تۆمه‌تبار كردووه.
مارادۆنا ته‌مه‌ن 57 ساڵ، له ئێستادا داوای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ردوو كچه‌كه‌ی دالما و جیانینا و هاوسه‌ری پێشووی، كلاودیا ڤیلاڤان تۆماركردووه.
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی سكاڵاكه‌ی مارادۆنا، ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، پاره‌كانی ئه‌ویان حه‌واڵه‌ی چه‌ند هه‌ژمارێكی بانكی كردووه له ئۆرۆگوای، هاوكات هه‌ر به‌و پارانه خانووبه‌ره‌یان له ئه‌مه‌ریكا كڕیوه.
پارێزه‌ری مارادۆنا، جیانینای به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه تۆمه‌تباركردووه و رایگه‌یاندووه جیانینا و كوڕه‌كه‌ی له مانگی ئابی رابردوو ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه و جگه له ده‌ستگیركردنی هیچ چاره‌یه‌كی دیكه نییه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌دا، جیانینا له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌وان ده‌زانن من له كوێ ده‌ژیم، هه‌ركاتێك بیانه‌وێت ده‌توانن بێن".