هاینكس نهێنییه‌كی سه‌یر له پشت گۆڕانكاریكردن به رۆدریگێز ئاشكرا ده‌كات
خامیس رۆدریگێز له دوایین یاری خۆی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌رامبه‌ر یانه‌ی بوروسیا مونشنگلادباخ به‌شداریی یارییه‌كه‌ی كرد و له یارییه‌كه‌ش تووشی به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ یاریزانێك هات، به‌ڵام دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م ئه‌م یاریزانه نه‌گه‌ڕایه‌وه و نێو یاریگه له شوێنی ئه‌و ماركۆ فیریدلی نه‌مسایی هاته شوێنه‌كه‌ی، راهێنه‌ری یانه‌كه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
یانه‌ی بایرن میونشن له گێمی یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر یانه‌ی مونشنگلادباخ به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام دواكه‌وت، له یارییه‌كه‌ش خامیس رۆدریگێز زۆر به‌توندی له‌گه‌ڵ یاریزانێكی به‌رامبه‌ر به‌ریه‌ككه‌وت.
یۆپ هاینكس راهێنه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا، رایگه‌یاند، دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م خامیس رۆدریگێز به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌یر مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد و ئاگای له ئه‌نجامی گێمی یه‌كه‌م نه‌بوو.
هاینكس گوتیشی: خامیس تووشی له‌بیرچوونه‌وه بوو، بۆیه منیش گۆڕانكاریم پێكرد.
یانه‌ی بایرن میونشن له یارییه‌كه‌ی دوێنێ به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی دۆڕاند و تووشی دووه‌مین شسكت بوو له‌م وه‌رزه، به‌ڵام به 29 خاڵ هه‌ر له پێشه‌نگی بۆندزلیگا مایه‌وه، یانه‌ی بوروسیا مونشنگلادباخیش به 24 خاڵ بۆ خانه‌ی چواره‌م هه‌ڵكشا.
دیمه‌نی رووداوه‌كه‌ی خامیس رۆدریگێز