لە ئامەد تاوتوێی رووداوەكانی دوای ریفراندۆم كرا

گفتوگۆیان لەبارەی رووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەر كرد
kurdistan24.net

K24 - ئامەد

پارتی ئازادی كوردستان (پاك)، لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان، ھەلسەنگاندنی بۆ ئەو رووداوانە كرد، كە دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانەوە روویانداوە، بە تایبەت 16 ئۆكتۆبەر و داگیركردنی كەركووك. كە تیێدا حوسێن یەزدانپەنا، سەرۆكی پارتی ئازادی رۆژھەڵاتی كوردستان لەرێی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە شرۆڤەی بۆ ئەو رووداوانە و دۆخی ئێستای كەركووك كرد.