عه‌لی باپیر ژنی چواره‌م "ده‌هێنێت"
K24 - هه‌ولێر
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی ژیانی نزیك له لاهۆر شێخ جه‌نگی، كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانه‌وه ده‌ستی كه‌وتوون، عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی خوازبێنی چواره‌م ژنی كردووه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و كچه‌ی عه‌لی باپیر خوازبێنی كردووه، ته‌مه‌نی 25 ساڵه و خه‌ڵكی ناوچه پێنجوێنه و ماره‌بڕینه‌كه‌ی ته‌واو بووه و خانوێكیشی له نزیك مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له شاری سلێمانی بۆ خێزانه نوێیه‌كه‌ی به‌كرێ گرتووه.
رۆژنامه‌كه له زاری ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌و گوتوویه‌تی: "چه‌ندین جاری دیكه‌ش بابه‌تی ژنهێنانمان له مامۆستا عه‌لی باپیر تێكداوه و پێمان گوتووه، نابێت سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵ دوو ژن و سێ ژنی هه‌بێت و ژماره‌یه‌ك خوازبێنی دیكه‌شمان لێ هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه".
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ جه‌ختی كردۆته‌وه "به عه‌لی باپیرمان گوتووه، ئه‌و بابه‌ته به خراپ له‌سه‌ر حزبه‌كه ده‌شكێته‌وه، چونكه به‌ر له 2 ساڵیش بابه‌تی ژنهێنانی گه‌رم كردبوو، به‌ڵام رێگریمان لێ كرد".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتوویه‌تی "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌لی باپیر كه‌سێكی دیاره پێمان باش نییه به خراپی باسی بكرێت و به‌هۆی ئه‌و جۆره بابه‌تانه‌وه ره‌خنه‌باران بكرێت".
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌یه، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی خوازبێنی كچی شێخێكی نه‌قشه‌به‌ندی كردووه و بۆ خوازبێنیه‌كه‌ش ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له شێخه‌كانی ناوچه‌ی هه‌ورامانی ناردۆته ماڵی باوكی كچه‌كه، به‌ڵام شێخه‌كان ئه‌و داواكاریه‌یان ره‌تكردۆته‌وه، به‌و پاساوه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستی له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی شێخه‌كانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشه‌به‌ندیدا هه‌بووه له ناوچه‌ی هه‌ورامان، كه له ساڵی 2003 گۆڕه‌كانیان هه‌ڵدرابووه‌وه.