سه‌رنجڕاكێشترين ژن ده‌ستگيركرا

، به‌ هۆى ده‌ستدرێژيكردنه‌ سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى راين دوورسى

K24 – هه‌ولێر:

پۆليسى ئه‌مريكا ژنه‌ گۆرانيبێژ و ئه‌كته‌ر نايا ريڤيراى ته‌مه‌ن 30 ساڵى ده‌ستگيركرد، به‌ هۆى ده‌ستدرێژيكردنه‌ سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى راين دوورسى.

ريڤيرا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى و كوڕه‌ ته‌مه‌ن دوو ساڵه‌كه‌يان بوون، كاتێك له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى توڕه‌بوو و چه‌ند زله‌يه‌كى پێدا كێشا و به‌و هۆيه‌وه‌ ده‌ستگيركرا.

پۆليس گرته‌ى ڤيديۆيى زله‌ وه‌شاندنه‌كه‌ى وه‌ك به‌ڵگه‌ له‌به‌ر ده‌سته‌.

دواى ده‌ستگيركردنى ناوبراو به‌ كه‌فاله‌تى هه‌زار دۆلار ئازاد كرا.

له‌ 2011دا سايتى After Ellen  نازناوى سه‌رنجڕاكێشترين ژنى به‌خشيبووه‌ ريڤيرا‌، به‌ تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى له‌ زنجيره‌ى "تيپه‌كه‌دا "رۆڵى پاڵه‌وانى بينيبوو.

ئه‌و ژنه‌ ئه‌كته‌ره‌ به‌شدارى له‌ چه‌ندين كليپ و به‌رهه‌مى سينه‌مايى ديكه‌دا كردووه‌.