وه‌زيرێكى ئيسرائيل: فه‌له‌ستينييه‌كان با له سينا ده‌وڵه‌ت درووست بكه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى يه‌كسانى كۆمه‌ڵايه‌تى ئيسرائيل جيلا جمله‌ئيل، رايگه‌ياند، باش‌ترين شوێن بۆ درووستكردنى ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستين بيابانى سينايه.
كه‌ناڵى دووى عيبرى بڵاويكرده‌وه، ئه‌و وه‌زيره ئيسرائيلييه له ئێستادا له ميسره و به‌شدارى له كۆنگره‌يه‌كى ژنانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كردووه، له گفتوگۆيه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤارى سياده‌ى ميسرى رايگه‌ياندووه، ناكرێت ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستين دابمه‌زرێت، مه‌گه‌ر ته‌نيا له سينا بێت.
له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ميسر داواى له ئيسرائيل كردووه، روونكردنه‌وه بدات له باره‌ى ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ى وه‌زيره‌كه‌ى ئيسرائيله‌وه.
كه‌ناڵه‌كه ئاشكراشيكردووه، باڵيۆزى ميسر له ئيسرائيل حازم خيره‌ت، نيگه‌رانى و توڕه‌بوونى خۆى سه‌باره‌ت به‌و لێدوانه‌ى وه‌زيرى يه‌كسانى كۆمه‌ڵايه‌تى ئيسرائيل ده‌بڕيوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌يوه‌نديكردووه به به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئيسرائيل.
به گوێره‌ى زانيارى كه‌ناڵه‌كه، ئه‌و وتانه‌ى جيلا ده‌ربڕى سياسه‌تى ره‌سمى ئيسرائيل نيين.