ئهسهد پێنج ههزار هێكتار زهوى وڵاتهكهى دهداته ئێران
K24 – ههولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دوای شەڕی سوریا داوای چەندین ئیمتیازاتی گەورە لەناو خاكی سوریا دەكات، ئەوە لەكاتێكدایە كە تاكوو ئێستاش شەڕ لەو وڵاتە بەردەوامە، بەڵام ئێران ھەموو ئەو خاڵانەی ئاشكراكردووە كە لە دوای شەڕ لەسوریا داوای كردوون، بەشار ئەسەدیش ھەموویانی پێداون.
به گوێرهى زانيارييهكان، زیاتر لە 2000 ھەزار چەكداری ئێرانی تا ئێستا له شهڕى سووريادا كوژران.
ئیسحاق جەھانگیری جێگری سەرۆكى كۆماری ئێران بەشە میراتی ئێران لەدوای شەڕی سوریای ئاشكراكردووە، كه بريتين له مانەوەی بنكەیەكی سەربازی ئێران لە سوریا، تهرخانكردنى 5 ھەزار ھێكتار زەوی كشتوكاڵی، كانگایەكی گەورەی فۆسفات، مۆڵەتی ھێڵێكی پەیوەندییەكان، ھەزار ھێكتار زەوی بۆ بەرھەمھێنانی نەوت، چەندین پرۆژەی دیكەش.