مارسێلۆ دانی به تاوانه گه‌وره‌كه‌ی دانا
.jpg)
K24 ـ مه‌درید
مارسێلۆی به‌رگریكاری به‌رازیلی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌به‌رده‌م دادگا ددانی به تاوانه‌كه‌ی دانا و ئاشكرای كرد كه خۆی له باجدان دزیوه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 28 نۆڤێمبه‌ری 2017، مارسێلۆ بانگهێشتی دادگا كرا و بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك گوێی له‌و به‌یاننامه‌یه گرت كه وه‌ك سكاڵایه‌ك له لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی باجی ئیسپانیا له دژی تۆمار كرا بوو.
له به‌یاننامه‌كه‌ی دادگای ئیسپانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه كرابوو كه مارسێلۆ كۆمپانیایه‌كی به نهێنی دامه‌زراندووه و له پێناو خۆدزینه‌وه له باجدان ناوی كۆمپانیایه‌كه‌ی نه‌دركاندووه.
دادگا له دانیشتنه‌كه‌ی مارسێلۆ سه‌لماندی كه له نێوان ساڵانی، 2011، 2012 و 2013 به شێوه‌یه‌كی نایاسایی بازرگانی كردووه و مارسێلۆش دانی به تاوانه‌كه‌ی دانا.
تا دێت ئه‌ستێره و راهێنه‌ر و كه‌سایه‌تی وه‌رزشی ناسراو به خۆدیزینه‌وه له باجدان تێوه‌ده‌گلێن، پێشتر كریستیانۆ رۆناڵدۆ، لیۆنێل مێسی و خۆزێ مۆرینهۆ و چه‌ندان كه‌سی دیكه‌ش راپێچی دادگای مه‌درید كراون.
