جیـــهان شـــایه‌تی بۆ ئازایـه‌تی پێشـــمه‌رگه ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
فیلمی "پێشمه‌رگه"ـی ده‌رهێنه‌ر و بیرمه‌ندی ناسراوی فه‌ڕه‌نسی، بیرنارد هێنری لێڤی، له‌ناو باره‌گای سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، نمایشكرا.
هێنری لێڤی له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "فیلمی "پێشمه‌رگه" له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نمایشكرا.
ئه‌و ده‌رهێنه‌ر و بیرمه‌نده فه‌ڕه‌نسییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "هه‌موو باڵیۆزه‌كانی سه‌رانسه‌ر جیهان، ئازایه‌تی و دڵنه‌رمی كوردیان له رێگه‌ی پێشمه‌رگه‌وه بینی.
نمایشكردنی فیلمی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن هه‌ر دوو نێرده‌ی فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێكخرابوو.
فیلمه‌كه پێشتر له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی خولی 69ـیه‌مینی فێستیڤاڵی كانی سینه‌مایی نمایشكرابوو.
فیلمه‌كه‌ی هێنری لێڤی ماوه‌ی 92 خوله‌كه و باسی ئه‌و شه‌ڕ و به‌ره‌نگاربوونه‌وانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له جه‌نگی داعش ده‌كات.
بێرنارد هێنری لێڤی له‌گه‌ڵ تیمێكی بچو‌وكدا، له رووبه‌رێكی 1000 كیلۆمه‌تری هێڵه‌كانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی پیشمه‌رگه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش وێنه‌ی گرتووه‌و وێنه‌یه‌كی روونی له‌باره‌ی ئازایه‌تی و دڵنه‌رمی پێشمه‌رگه به‌رامبه‌ر دوژمنان خستووه‌ته‌ڕوو.
بێرنارد ھێنری لێڤی، بیرمەندی فەرەنسی، ستایشی پیشمه‌رگه ده‌كات و له‌وباره‌یه‌وه بە كوردستان24ی راگەیاند، جیھان ھەمووی قەرزاری كورد و پێشمەرگەیە و پێویستە ھەرچی زووە ئەو قەرزە بدەنەوە.
لێڤی گوتیشی: کورد لەسەر رێگەی راستە و مێژوو و ئەزموون سەلماندوویەتی کە لە کۆتاییدا راستی و دادپەروەری سەردەکەوێت.
جەختیشیكردەوە، كورد خیانەتی لێكراوە، بەڵام دۆخەكە درێژە ناكێشێت و دادپەروەری لە بەرژەوەندی كورد دایە و لە كۆتاییدا ئەو دۆخەی ئێستا بە قازانجی كورد دەشكێتەوە.
پێشتر هێنری لە چەند تویتێكدا رایگەیاندبوو، ئەو دەیسەلمێنێت پەندە كوردیەكە "تەنھا چیاكانمان ھاوڕێمانن" دروست نیە و كورد زۆر دۆستی نێوده‌وڵه‌تیشی هه‌یه، ئه‌مه‌ش وەك ئاماژەیەك بۆ جوڵاندنی ھەست و بەدەستھێنانی پاڵپشتی نوێنەری 193 وڵات بە ئاشنابوونیان بە بارودۆخی كورد و ھاوكات گرنگی پێدانی میدیای نێودەوڵەتی.
لێڤی لە تویتێكدا دەڵێت: ئەم فیلمە دەرچەیەكی چوونە ناوەوەی پرسی كورد و كوردە بۆ ناو نەتەوە یەكگرتووەكان. بێرنارد ھێنری لێڤی دەشڵێت ئەو فیلمە بەڵگەنامەییە بۆ رێزگرتنە لە خەباتی پێشمەرگە.