جۆن كیری: هانیانداین له ئێران بده‌ین به‌ڵام نه‌كه‌وتینه ته‌ڵه‌كه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
جۆن كیری، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "پێش ئه‌وه‌ی ساڵی 2015 رێككه‌وتننامه‌یی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ واژۆ بكرێت، ئیسرائیل و میسر و سعوودیه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایان هانداوه تا "بۆمبارانی ئێران" بكات.
رۆژی سێ شه‌ممه 28/11/2017 جۆن كیری له كۆڕێكدا له واشنتن گوتوویه‌تی: "كاتێك له‌نێوان ساڵانی 2009 تا 2013 سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران بووم، له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵای پاشای كۆچكردووی سعوودیه و حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی پێشووتری میسر و بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل كۆبوومه‌ته‌وه، هه‌موویان به‌تایبه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، فشاریان له واشنتن كردووه تا كرده‌ی سه‌ربازی دژی ئێران ئه‌نجام بدات".
كیری ده‌ڵێت:هه‌ر یه‌كێكیان پێیان ده‌گووتم: ده‌بێت بۆمبارانی ئێران بكه‌ن، چونكه ته‌نها شێوازێكه له تاران لێی تێبگه‌ن".
به‌ڵام كیری ده‌ڵێت: "ئیمه ئه‌و داواكاریانه‌مان به "ته‌ڵه" زانی، چونكه وڵاتانی عه‌ره‌بی، پاش لێدانه‌كه به ئاشكرا ره‌خنه‌یان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌گرت چونكه له ئێرانی داوه".
به‌ڵام وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه به یه‌كێك له ئه‌ندازیاره سه‌ره‌كییه‌كانی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه داده‌نرێت، هێشتا نازانێت پاش ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی 10 تا 15 ساڵی داهاتوودا كاتێك كۆتوبه‌نده‌كانی ده‌ست و پێیان ده‌كرێته‌وه، ئایا ئێران سه‌رله‌نوێ ده‌ست به هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كاته‌وه یان نا.
به‌ڵام گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه نه‌بوایه، به‌هۆی پێشبركێی وڵاتانی ناوچه‌كه له بواری پرۆگرامی ئه‌تۆمیدا، ململانێیه‌كی توند له ناوچه‌كه‌دا درووست ده‌بوو".