سبەی لە دامودەزگاكانی حكومەت پشووی فەرمییە

راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

K24 - ھەولێر

لە راگەیەندراوێكدا سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە بۆنەی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام، سبەی پێنج شەممە لە دامودەزگاكانی حكومەت پشووی فەرمییە.

لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "بەبۆنەی ساڵیادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام موحەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی لە موسوڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەین و هیوادارین ئەم یادە ببێتە هاندەرێك بۆ یەكڕیزی و هاتنەدی ئاوات و خواستەكانی گەلی كوردستان".

گوتەبێژی حكومەتی ھەرێم راشیگەیاند: "بەم بۆنەیەشەوە رایدەگەیەنین، رۆژی پێنج شەممە 2017/11/30  لە دام و دەزگاكانی حكومەت دەبێتە پشووی فەرمی".