عامری: ئێرانییه‌كان ده‌مێننه‌وه‌و ئه‌مریكییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هادی عامری، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در و سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر پاڵپشتی كۆماری ئیسلامی ئێران نه‌بووایه، به‌غدا ده‌كه‌وته ده‌ست داعش".
عامری ده‌ڵێت: "ئێرانییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، وه‌ك راوێژكار له‌گه‌ڵمان ده‌مێننه‌وه‌و داوا له سه‌ربازانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین عێراق جێبهێڵن".
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 29/11/2017 هادی عامری له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنی فورات نیوز گووتی: "شه‌ڕی داعش شه‌ڕی مان و نه‌مان بوو، كاتێك به فه‌توای مه‌رجه‌عییه‌تی باڵا و هێزی گه‌له‌وه چووینه به‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه، رۆحییه‌تی سه‌ربازی و شه‌ڕكردنمان بۆ دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان گه‌ڕانده‌وه. سه‌ركه‌وتن به‌هۆی ئه‌و فه‌توایه‌ی مه‌رجه‌عییه‌ت و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گه‌لی عێراق بۆ فه‌تواكه‌وه بوو، به‌ڵام دوژمنان و خراپه‌كاره‌كان فۆكسیان خسته‌سه‌ر بوونی حه‌شدی ئێرانی و مه‌رجه‌عیه‌ت، به‌ڵام تووشی شكست بوون و حه‌شدی شه‌عبی له‌ژێر فه‌توای سه‌ید عه‌لی سیستانی، به یه‌كگرتوویی ده‌مێنێته‌وه".
ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر پاڵپشتی كۆماری ئیسلامی ئێران نه‌بووایه، به‌غداش ده‌كه‌وته ده‌ست داعش، بۆیه ئێرانییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران له‌گه‌ڵمان ده‌مێننه‌وه".
ده‌رباره‌ی بڕیاری كۆنگرێسی ئه‌مریكا كه چه‌ند گرووپێكی ناو حه‌شدی شه‌عبی به تیرۆریست ناساندووه، عامری ده‌ڵێت: "هیچ نیگه‌ران نیین له‌و بڕیاره، چونكه ئێمه شه‌ڕ ده‌كه‌ین و به‌رگریی له شكۆی عیراق ده‌كه‌ین" بڕیاره‌كه به پله‌ی یه‌كه‌می ئیسرائیلییه و بۆ خزمه‌تی ئاسایشی "كیانی سه‌هیۆنی" ده‌ركراوه‌و به‌جۆرێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ رووینه‌دابێت. پێویستیشه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بچنه ده‌ره‌وه".