مه‌سرور بارزانى: له يادى مه‌ولوددا ئومێد ده‌كه‌م ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌ناهه‌ق به‌سه‌ر كوردستاندا هاتووه كۆتايى بێت
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان له په‌يامێكدا كه به بۆنه‌ى ساڵيادى له‌دايكبوونى پێغه‌مبه‌رى ئيسلام بڵاويكردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياند، ئومێد ده‌كه‌م ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌ناهه‌ق به‌سه‌ر كوردستان هاتووه ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی داوای یه‌كسانی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی ده‌كات، كۆتایی بێت و گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان به ئامانجه‌كانی بگات و له ئاسوده‌یی و به‌خته‌وه‌ری بژێت.
ده‌قى په‌يامه‌كه
به‌ناوی خوای گه‌وره و دڵۆڤان
به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌د مسته‌فا( درودو سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) پیرۆزبایی له گشت موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.
هیوادارم ئه‌و بۆنه پیرۆزه ببێته هانده‌رێكی دی بۆ په‌ره‌پێدان و چه‌سپاندنی گیانی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌نێوان سه‌رجه‌م مه‌زهه‌ب و ئاین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان به ئاراسته‌ی به‌دیهاتنی ئاشتی و ته‌بایی و سڕینه‌وه‌ی توندوتیژی و رێگه‌گرتن له به‌كارهێنانی ئاین بۆ مه‌رامی دوور له په‌یامی راسته‌قینه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، كه په‌یامی خۆشه‌ویستی و ته‌بایی نێوان مرۆڤه‌كانه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ئومێد ده‌كه‌م ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌ناهه‌ق به‌سه‌ر كوردستان هاتووه ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی داوای یه‌كسانی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی ده‌كات، كۆتایی بێت و گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان به ئامانجه‌كانی بگات و له ئاسوده‌یی و به‌خته‌وه‌ری بژێت.
مه‌سرور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
29/11/2017