عه‌بادى ناوى پێشمه‌رگه ناهێنێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى ناوى ژماره‌يه‌ك هێزى سه‌ربازى هێنا كه له شه‌ڕى داعش به‌شدارييان كردووه و خۆى له ناوهێنانى پێشمه‌رگه بوارد.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هاوتا بهريتانييهكهى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى ساز كرد.
له ميانى وته‌كه‌يدا عه‌بادى رايگه‌ياند، عێراقييه‌كان توانيا داعش تێكبشكێن و هێزه ئه‌منييه‌كان و سوپا و حه‌شدى شه‌عبى و حه‌شدى عه‌شائيرى و خۆبه‌خشه‌كان و ئه‌و هێزانه‌ى كه له‌گه‌ڵ هێزه فهرمييهكاندا بوون به‌يه‌كه‌وه شه‌ڕى دژ به داعشيان كرد.
له ميانهى ژماردنى ناوى هێزه به‌شداربووه‌كانى شه‌ڕى داعشدا، حه‌يده‌ر عه‌بادى به هيچ شێوه‌يه‌ك ناوى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى نه‌هێنا، كه خودى عه‌بادى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌يى گشتى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان چه‌ندين كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا له پێناو به‌شداريكردنى پێشمه‌رگه له پرۆسه‌ى كۆنترۆڵكردنى مووسڵدا كه سوپا و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق له 10ى حوزه‌يرانى 2014 له چه‌ند كاتژمێرێكدا بۆ داعش چۆڵيان كردبوو.
هاوكات په‌راوێزخستنى رۆڵى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى داعشدا له كاتێكدايه كه پێشمه‌رگه به درێژايى زياتر له هه‌زار كيليۆمهتر بۆ ماوه‌ى زياتر له سێ ساڵ شه‌ڕى داعشى كرد و هه‌زاران قوربانى له‌و پێناوه‌دا داوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا شه‌وى رابردوو له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان جيهان سه‌باره‌ت به رۆڵى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى داعشدا بينه‌رى فيلمێكى تايبه‌ت به ده‌رهێنه‌رى فه‌ره‌نسايى هێنرى بێرنارد لێڤى بوون، كه له ميانى شه‌ڕى داعشدا له‌سه‌ر پێشمه‌رگه به‌رهه‌ميهێناوه.