ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژێكی به‌ناوبانگی میسری كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
شادیه، خانمه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی به‌ناوبانگ و دیاری سینه‌مای میسری، له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ناوى راسته‌قینه‌ی شادیه، فاتیمه كه‌مال شاكره، باوكی ئه‌ندازیارێكی میسری و دایكیشی تورك بوو، له ساڵی 1934 له دایكبووه و له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا، ده‌ستی به كاری نواندن كردووه.
له ماوه‌ی ژیانی هونه‌ری خۆیدا، به‌شداری له 110 فیلم كردووه و سه‌دان گۆرانی بۆ زنجیره دراما و راديۆ و شانۆگه‌رییه‌كان چڕیوه.
شادیه له نزیكه‌ی 30 ساڵ به‌ر له ئێستا و له ساڵی 1984، وازی له كاری هونه‌ری هێنا و سه‌رقاڵى ژیانی تایبه‌تی خۆی بوو.
جیاواز له هونه‌رمه‌ندانی ديكه، شادیه زووتر پێگه‌ی خۆی له هونه‌ری نواندنی میسر قایمكرد و فیلمی "معبوده الجماهیر" له دیارترین فیلمه رۆمانسییهكانیهتی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عه‌بدولحه‌لیم حافز به‌شدارییان تێدا كردووه.
پێشتریش له‌گه‌ڵ فه‌رید ئه‌تره‌ش، به‌شداری كاری هونه‌ری كردووه، كاره هونه‌رییه‌كانی "شئ من الخوف"، "نحن لا نزرع شوك"، "میرامار"، "المرأة المجهولة"، "لحن الوفاء" و "معبودة الجماهیر"ه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌و هونه‌رمه‌نده رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی جه‌ڵته لێیداوه، به ته‌واوه‌تی له هۆشخۆی چووه و دواتریش گوازراوه‌ته‌وه یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی قاهیره و له‌وێ كۆچی دوایی كردووه.