"هیچ هێزێكی ئه‌مریكا نه‌هاتوونه‌ته كه‌ركووك"
K24 هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش، جووڵه‌پێكردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كه‌ركووك ره‌تده‌كاته‌وه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات "نه له كه‌ركووك و نه له هیچ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراق، هیچ هێزێكی هاوپه‌یمانان زیاد نه‌كراوه".
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 30/11/2017 فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه "هه‌ندێك راگه‌یاندن له سه‌رچاوه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه باسی جووڵه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مریكایان له كه‌ركووك كردووه، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵانه به‌ته‌واوی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه "هیچ هێزێكی هاوپه‌یمانان له كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق زیاد نه‌كراوه‌و كاری هیچ هێزێكی بیانیش نییه كۆنترۆڵی ناوچه‌كانی عێراق بگرێته ئه‌ستۆی خۆی و له رووی ژماره‌شه‌وه توانای ئه‌وتۆیان نییه تا ئه‌و كاره بكه‌ن".
ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش ده‌ڵێت "ئه‌ركی ھێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دیاریكراوه‌و ته‌نها مه‌شق و راهێنان و راوێژكاریی و پاڵپشتی لۆجییستییه".
ئه‌و به‌یاننامه‌یه پاش لێدوانی محه‌مه‌د عوسمان، ئه‌ندام په‌رله‌مانی كه‌ركووك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هات كه به میدیاكانی گوتبوو "هێزێكی سه‌ر به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هاتوونه‌ته سه‌ربازگه‌ی K-1 له شاری كه‌ركووك و پاڵپشتی هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگاكه ده‌كه‌ن تا به ئه‌ركی ده‌ستووریی و یاسایی خۆیان هه‌ستن و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی پارێزگاكه بپارێزن".ش