تره‌مپ بڕياره "ههستيارهكهى" دواده‌خات
ده‌بێت له سێ رۆژى ديكه‌دا كۆنگرێس ئاگادار بكاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكى باڵاى ئيداره‌ى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، ئه‌گه‌رى زۆره دۆناڵد تره‌مپ بڕيارى گواستنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا بۆ قودس دوابخات و له ئێستادا به دواى بژارى ديكه‌دا ده‌گه‌ڕێت.
ساڵى رابردوو، له ميانى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا به‌ڵێنى دابوو، باڵيۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى بگوازێته‌وه بۆ قودس، كه ئيسرائيلييه‌كان پێى ده‌ڵێن "ئۆرشه‌ليم".
له حوزه‌يرانى برادوودا تره‌مپ ئه‌و بڕياره‌ى دواخست بۆ خۆ به‌دوورگرتن له روودانى بارگرژى له ناوچه‌كه‌دا.
به‌رپرسێكى باڵاى ئيداره‌ى تره‌مپ به بێ ئه‌وه‌ى ناوى ئاشكرا بكرێت، ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، ره‌نگه تره‌مپ جارێكيديكه ئه‌و بڕياره‌ى دوابخات و له به‌رامبه‌ردا دان به‌وه‌دا بنێت كه قودس پايته‌ختى ئيسرائيل بێت.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا هێزه‌ر ناوێرت رايگه‌ياند، پێويسته سه‌رۆك تره‌مپ پێش چوارى ديسهمبهر كۆنگرێس له بڕياره‌كه‌ى سه‌باره‌ت به قودس/ ئۆرشه‌ليم ئاگادار بكاته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز