ئيسرائيل رێگه نادات به رووتى سه‌ما بكرێت

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى ئيسرائيل ره‌تيكرده‌وه، پاره ته‌رخانبكات بۆ فستيڤاڵێكى سه‌ما كردن، به هۆى ئه‌وه‌ى سێ تيپى سه‌ماى به‌شدار له فستيڤاڵهكه به رووتى يان نيمچه رووتى ده‌رده‌كه‌ون.
ميرى ريجيف، وه‌زيرى رۆشنبيرى ئيسرائيل رايگه‌ياند، ده‌وڵه‌ت پاره بۆ ئه‌و جۆره نمايشانه ته‌رخان ناكات.
رۆژنامه‌ى گارديانى بريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ناكۆكى كه‌وتووه‌ته نێوان رێكخه‌رانى فستيڤاڵهكه و حكومه‌تى ئيسرائيل.
رێكخه‌رانى فستيڤاڵهكه ده‌يانه‌وێت چالاكى هه‌فته‌ى سه‌ماى نێوده‌وڵه‌تى له قودس كه ئيسرائيل پێى ده‌ڵێت ئۆرشه‌ليم ئه‌نجام بده‌ن و 28 تيمى تايبه‌ت به سه‌ما به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن.
ئادى شيلدان و نير فيدان، دوو هاوڕه‌گه‌زبازن و ئه‌وان له‌و بڕوايه‌دان، حكومه‌تى ئيسرائيل بوارى ئازادييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان له‌به‌ر خاترى پارێزگاره‌كان به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه.
ئه‌وان باسيان له‌وه‌شكردووه، له ئه‌وروپا ئه‌و رێگرييهيان لێ نه‌كراوه و ئيسرائيل به‌و بڕياره‌ى ده‌يه‌وێت هه‌نگاوێك بيانباتهوه دواوه.
پێشتريش ئيسرائيل رێگرى له دوو فستيڤاڵى هاوشێوه كردبوو، كه تێياندا نمايشى سه‌ما به جه‌سته‌ى رووت ده‌كرا.