ڤاڵڤێردی: یارییه‌كه‌ی سبه‌ی زۆر قورسه، چونكه ئه‌وان به ته‌واوه‌تی شاره‌زای ئێمه‌ن
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا مه‌ترسی خۆی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تیپی به‌رامبه‌ر به‌هۆی راهێنه‌ره‌كه‌یان زۆر شاره‌زای بارسێلۆنان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 1 دێسێمبه‌ری 2017، له پرێس كۆنفرانسێكدا، ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه به ده‌ستپێكێكی باش له لالیگا ده‌ستیان پێكرده‌وه، ده‌شڵێت: هێشتا ئێمه هیچمان به‌ده‌ستنه‌هێناوه و ریال مه‌دریدیش خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه.
ڤاڵڤێردی له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سێلتا ڤیگۆ، گوتی: ئۆنزی راهێنه‌ری سێلتا ڤیگۆ شاره‌زاییه‌كی باشی له بارسێلۆنا هه‌یه، به‌وپێیه‌ی بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ وه‌ك یاریده‌ده‌ری لویز ئێنریكی له بارسا كاری كردووه، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ئێمه له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئه‌م راهێنه‌ره قورس ده‌كات.
ڤاڵڤێردی زیاتر ده‌ڵێت: ئۆنزی راهێنه‌ری سێلتا ڤیگۆ هاوڕێی نزیكی منه، زۆر به باشی ئه‌و ده‌ناسم، دڵنیام كاری باشی بۆ یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ كردووه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: دڵخۆشم كه هه‌ست به تێگه‌یشتنێكی گه‌وره له نێوان جۆردی ئالبا و لیۆنێل مێسی له نێو یاریگه ده‌كه‌م، ئه‌وان خاڵی به‌هێزی ئێمه‌ن له هه‌ر یارییه‌ك.
ڤاڵڤێردی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له ماوه‌یه‌كی نزیك رافینها له پێكانه‌كه‌ی چاك ده‌بێته‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه پێكهاته‌ی بارسا.
ڤاڵڤێردی له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه گوتی: له راستیدا ئێمه پێویستیمان به یاریزانێكه كه بتوانێت له چامپیۆنزلیگ بۆ ئێمه یاری بكات، ئه‌مه‌ش قورسه رووبدات، چونكه ئه‌و یاریزانانه‌ی ئێمه پێویستمان پێیانه ناتوانێت له چامپیۆنزلیگ سوودیان لێ وه‌ربگرین، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه.
له باره‌ی ئاردا توران، راهێنه‌ری بارسا گوتی: به‌رپرسانی بارسێلۆنا بڕیار له‌سه‌ر فرۆشتن و مانه‌وه‌ی ئاردا توران و ئالێكس ڤیدال له گواستنه‌وه‌ی زستانه ده‌ده‌ن، به‌ڵام ڤێرمایلین بۆ مانه‌وه به پێویست ده‌زانم.
یانه‌ی بارسێلۆنا سبه‌ی شه‌ممه له كاتژمێر 03:00ـی ئێواره له یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ ده‌كات.