راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا سزا ده‌درێت

"زانیاری ھەڵەی بە ئێف بی ئای داوە"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لە دادگەی فیدڕالی ئەمریكا دۆسیەی دادگایی کردنی مایكڵ فلین راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا لەسەر شاردنەوەی راستی تاوتوێ كردنی سزاكانی ئەمریكا بۆسەر رووسیا بەڕێوەچوو.

فلین، پێشووتر رایگەیاند بوو، كە بە ھیچ شێوەیەك تاوتوێی ئەو پرسەی لەگەڵ باڵیۆزی رووسیا نەكردووە، بەڵام لە دادگا و دوای ئاشكرابوونی پێچەوانەی ئەو زانیاریانە، دەركەوت فلین راستگۆ نەبووە و زانیاری ھەڵەی بە ئێف بی ئای داوە، ئەوەش بە تاوانێكی فیدڕاڵی لەقەڵەم دەدرێت.