شارەزایان: سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا ناڕوونە

"تیلەرسن پێگەی ئەمریکای لە جیهان لاوازکردووە"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

گۆڕانکارییە سەربازیی و سیاسییەکانی ئەم دواییەی کوردستان و عێراق، نیگەرانی کورد و ئەمریکیەکانیشی بەدوای خۆیدا هێناوە، شارەزا سەربازیی و سیاسییەکانی ئەمریکا ئەو بارودۆخە نەخوازراوە بۆ نا روونی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و خودی کەسێتی رێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوە دەگەڕێننەوە، ئەو شارەزایانە هۆشداریش دەدەن، کە پیگەی جیهانی ئەمریکا بەهۆی تیلەرسن و ناڕوونی ئیدارەی ترەمپ لەبەردەم دووڕیانێکی لێڵ دایە.