ڤاڵڤێردی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ 4 ئه‌ستێره‌ی دوورخستۆته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، پێكهاته‌ی بارسێلۆنا و سێلتا ڤیگۆی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بڵاو كرده‌وه كه بڕیاره پاش نزیكه‌ی 2 كاتژمێری داهاتوو یارییه‌كه ده‌ستپێبكات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 2 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا و سێلتای بڵاو كرده‌وه، ڤاڵڤێردی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ 4 ئه‌ستێره‌ی دوورخستۆته‌وه كه پێكهاتوون له (ماسكیرانۆ، ئاردا توران، دێمبلی و رافینها).
پێكهاته‌ی بارسێلۆنا:
گۆڵپارێز: تێر شتیگن
به‌رگریكاران: سێرجی رۆبێرتۆ، جیرارد پیكێ، ساموێل ئۆمتیتی و جۆردی ئالبا
ناوه‌راستكاران: راكیتیچ، مێسی، بۆسكێتس و ئینیێستا
هێرشبه‌ران: پاكۆ ئالكاسێر و لویس سوارێز
یاریزانه یه‌ده‌گه‌كانی بارسا: (سیسلیسن، ڤێرمایلین، لوكاس دین، دینس سوارێز، پاوڵینهۆ، ڤیدال و ئاندرێ گۆمێز)
له گه‌ڕی چوارده‌یه‌می، لالیگا، یانه‌ی بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 03:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ میوانداریی سێلتا ڤیگۆ ده‌كات. بارسێلۆنا وه‌رزی رابردوو له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه به 5 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به سێلتا هێنا.