له حه‌مدانييه حه‌شد و جه‌يش به‌يه‌كياندا دا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له سنوورى پارێزگاى نه‌ينه‌وا رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ گرژى و پێكداهه‌ڵپژان له نێوان چه‌كدارانى ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى سوپاى عێراق له باشوورى خۆرهه‌ڵاتى مووسڵ روويداوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه گوتيشى: سه‌ربازه عێراقييه‌كان كاتێك گه‌يشتوونه‌ته ناو شارۆچكه‌ى حه‌مدانييه‌ى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى مووسڵ ته‌قه‌يان به ئاسماندا كردووه و ئه‌وه‌ش چه‌كدارانى سه‌ر به ليواى 30ى شه‌به‌كه‌كانى ناو حه‌شدى شه‌عبى تووڕه كردووه و به‌و هۆيه‌وه رێگريان له تێپه‌ڕينى سه‌ربازه‌كان كردووه.
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، دواى دابه‌زينى سه‌ربازه‌كان له ئۆتۆمبێله سه‌ربازييه‌كانيان پێكداهه‌ڵپژان و شه‌ڕه قسه له نێوان هه‌ردوولادا روويداوه و دواتر رووداوه‌كه ته‌شه‌نه‌ى كردووه و هه‌ردوولا بۆ ماوه‌يه‌ك ته‌قه‌يان له‌يه‌ك كردووه. به‌ڵام هيچ زيانێكى گيانى نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: شه‌فه‌ق نيوز.