"بارسێلۆنا گورزێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت و ئه‌ستێره‌یه‌كی بۆ كلاسیكۆ له‌ده‌ستدا"
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، ساموێل ئۆمتیتی به‌رگریكاری یانه‌ی بارسێلۆنا به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له دژی سێلتا ڤیگۆ تووشیبوو كه به‌هۆیه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت ره‌نگه تا 2 مانگی دیكه‌ش نه‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مرۆ شه‌ممه، 2 دێسێمبه‌ری 2017، له گه‌ڕی چواره‌می لالیگا یانه‌ی بارسێلۆنا 2 خاڵی به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ له‌ده‌ستدا، له خوله‌كی 72 یارییه‌كه‌ش ئۆمتیتی به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی پشكنینه سه‌ره‌تاییه‌كان كه له لایه‌ن میدیاكانی ئیسپانیا، بڵاو كراوه‌ته‌وه ره‌نگه ئه‌م یاریزانه به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی تا 2 مانگی دیكه نه‌گه‌ڕێته‌وه، به‌مه‌ش له یاری كلاسیكۆ داده‌بڕێت كه بڕیاره له 23ـی ئه‌م مانگه له بێرنابیۆ بكرێت.
ساموێل ئۆمتیتی به‌رگریكاری فره‌نسی ده‌بێته پێنجه‌م یاریزانی بارسێلۆنا كه به‌هۆی پێكانه‌وه له یانه‌كه‌یان داده‌بڕێن، به‌وپێیه‌ی ئێستا (ماسكیرانۆ، رافینها، دێمبلی و ئاردا توران)ـیش له ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ن.