گۆڕێكى به كۆمه‌ڵى ئێزدييه‌كانى شنگال دۆزرايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى بڵاويانكرده‌وه، له نزيك شنگال گۆڕێكى به كۆمه‌ڵيان دۆزيوه‌ته‌وه، كه رووفاتى ده‌يان هاووڵاتى شنگالى تێدايه و به‌شێكيان ژن و منداڵن.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، حه‌شدى شه‌عبى ئاشكرايكردووه، ليواى 15ى حه‌شد له كۆمه‌ڵگه‌ى جزيره‌ى باشوورى شنگال گۆڕێكى به كۆمه‌ڵيان دۆزيوه‌ته‌وه، كه رووفاتى 80 مه‌ده‌نى تێدايه.
هه‌روه‌ها هاتووه، گرووپێكى ديكه‌ى چه‌كدارانى حه‌شد، له گوندى قابووسى باشوورى شنگال گۆڕێكى به كۆمه‌ڵيان دۆزيوه‌ته‌وه، كه رووفاتى 20 هاووڵاتى تێدايه.
هه‌روه‌ها له 23ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌رى رابردوودا هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق له نزيك مووسڵ گۆڕێكى به كۆمه‌ڵيان دۆزييه‌وه كه رووفاتى 73 هاووڵاتى تێدابوو، به‌شێكيش له قوربانييه‌كان منداڵ و ژن بوون.
به گوێره‌ى لێدوانى مه‌حما خه‌ليل، قائيمقامى شنگال تا ئێستا 37 گۆڕى به كۆمه‌ڵ له ناوچه جياجياكانى شنگال دۆزراونه‌ته‌وه، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى له 2015 پێشمه‌رگه توانى ئه‌و شارۆچكه‌يه له ده‌ستى داعش رزگار بكات.
پێش سێ هه‌فته‌ش، له نزيك حه‌ويجه‌ى سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركووك، هێزه ئه‌منييه‌كان گۆڕێكى به كۆمه‌ڵيان دۆزييه‌وه كه رووفاتى 400 كه‌سى تێدا بوو.
له دواى شكستهێنانى داعش و رزگاركردنى ناوچه‌كان، ده‌يان گۆڕى به كۆمه‌ڵى ئه‌و هاووڵاتيانه دۆزراونه‌ته‌وه، كه له لايه‌ن داعشه‌وه گوله‌بارانكراوون.
سه‌رچاوه: الحياة