ئه‌مریكا له په‌یماننامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كشێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه له په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشكردنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی كۆچ و كۆچبه‌ران كشاوه‌ته‌وه، چونكه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا یه‌كناگرێته‌وه.
نێرده‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كرگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یكدا رایگه‌یاندووه "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه ئه‌مریكا به‌شداریكردنی له په‌یماننامه‌ی جیهانی بۆ كۆچ هه‌ڵپه‌ساردووه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "راگه‌یێنراوه‌كه‌ی نیویۆرك بنه‌مای زۆری تێدایه كه له‌گه‌ڵ یاساكانی كۆچ و كۆچبه‌ریی ئه‌مریكا دژه و له‌گه‌ڵ بناماكانی ئیداره‌ی تره‌مپیش بۆ كۆچ یه‌كناگرێته‌وه، بۆیه سه‌رۆك تره‌مپ بڕیاریداوه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مریكا به‌شداریكردنی خۆی له‌و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه هه‌ڵپه‌سێرێ، كه ئامانج لێی ئه‌وه‌یه ساڵی 2018 كۆده‌نگی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر درووستبكرێت".
نیكی هایلی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت: "واشنتن به ده‌ستكراوه‌یی به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردنی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، به‌ڵام بریاره‌كانمان له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌كانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ران، هه‌میشه و به‌رده‌وام ئه‌مریكییه‌كان به ته‌نها خۆیان دایڕێژن".
نیكی هایلی ده‌ڵێت: "ئێمه بڕیار له باشترین رێگای كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كانمان ده‌ده‌ین و بڕیار ده‌ده‌ین كێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بێته وڵاته‌كه‌مانه‌وه، بۆیه ئه‌و لێكنزیكبوونه‌وه جیهانییه‌ی بۆ راگه‌یێنراوی نیویۆرك درووست بووه، له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ریی ئه‌مریكا ناگونجێت".