گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق زانیاری نوێ له‌باره‌ی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه لیژنه هونه‌رییه‌كان به‌رده‌وامن له وردبینیكردنی تۆماری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به پێدانی مووچه‌كانیان بكرێت.
گوته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت: "لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی وردبینیكردنی تۆماری فه‌رمانبه‌ران، به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان، كاركردنیش له‌و تۆمارانه‌دا پێش ماوه‌یه‌ك ده‌ستیپێكردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌سته به بوودجه‌ی ساڵی دارایی نوێ و بڕیاردان له‌سه‌ری، هه‌روه‌ها یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر نه‌وت و سه‌رچاوه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
حه‌دیسی گوتوویه‌تی: "توانای ئه‌وه له به‌رده‌ستدایه دۆسێكان له ماوه‌ی داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌و رێككه‌وتن له‌سه‌ر شێوازێك بۆ دابینكردنی مافه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و وه‌ك فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك مووچه‌كانیان وه‌ربگرن".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه"ناتوانین ماوه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ كۆتاییهێنان به‌و پرۆسه‌ی وردبینییه دیاری بكه‌ین، چونكه پرۆسه‌ی وردبینی ئاسان نییه و هه‌ندێك كاتی ده‌وێت".
ئه‌و قسانه‌ی گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له كاتیكدایه، له ساڵی 2014ـه‌وه حكومه‌تی عێراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه‌و بووجه‌ی هه‌رێمیشی نه‌ناردووه. هه‌رچه‌نده زۆرجار قسه‌یان له‌سه‌ر پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كردووه، به‌ڵام به كرده‌یی ئه‌و كێشه‌یه له‌لایه‌ن به‌غداوه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
له كاتێكدا چه‌ندین جار حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه "ئه‌گه‌ر به‌غدا بوودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوه‌تی بدات، ئاماده‌ن داهاتی نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكه‌ن".