زێدان ده‌یه‌وێت كێشه‌كانی به گواستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح چاره‌سه‌ر بكات
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی میسر نهێنیه‌كی نێوان ریال مه‌درید و محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ئاشكرا كرد و ئاشكرای كرد كه زێدان هه‌وڵه‌كانی به ئاراسته‌ی گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ره میسرییه‌كه‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوول چر كردۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 3 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا لیدوانێكی هیكتۆر كۆپه‌ری راهێنه‌ری ئارجێنتینای هه‌ڵبژارده‌ی میسری بڵاو كردبووه‌وه كاتێك ده‌ڵێت: ریال مه‌درید داوای محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌كات.
ئاستبه‌رزی ئه‌م وه‌رزه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح له پرێمه‌رلیگ سه‌رنجی زۆرینه‌ی یانه‌كانی بۆخۆی راكێشاوه، به‌و پێیه‌ی له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا پێش لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆش كه‌وتۆته‌وه.
هیكتۆر كۆپه‌ر به كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ON Sport TVـی میسری راگه‌یاندووه كه ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سه‌ڵاح واژۆ بكات.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح، پێشتر له یانه‌ی بازلی سویسرا ده‌ركه‌وت، دواتر روویكرده یانه‌ی چێڵسی، پاشان په‌یوه‌ندی به یانه‌ی رۆما كرد، له هاوینی رابردوو به 34 ملیۆن پاوه‌ند ئیتاڵیای به‌ره‌و لیڤه‌رپوول جێهێشت و ئه‌م وه‌رزه‌ش به 12 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی پرێمه‌رلیگی گرتووه و خاوه‌نی زۆرترین ئه‌سیست له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كه‌ی.