ئه‌مریكا ستراتیژییه‌تێكی نوێ داده‌ڕێژێت
K24 - هه‌ولێر:
ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا، ستراتیژییه‌تێكی نوێ بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی داده‌ڕێژێت و پێویستیی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رووسیا و چین و ئێران و كۆریای باكوور له خۆده‌گریت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی، چه‌ند به‌رپرسێكی ئیداره‌ی تره‌مپ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن "ستراتیژه نوێیه‌كه له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكوور هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر جیهان و پرسی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی و سیاسه‌ته‌كانی ئێران و زیادبوونی هه‌ژموونی چین و دوژمنكارییه‌كانی رووسیا و هه‌وڵه پڕوپاگه‌نده‌ییه‌كانی دژی رۆژئاوا له خۆ ده‌گرێت".
رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "كاركردن بۆ داڕشتنی ئه‌و ستراتیژه نوێیه له مانگی ئاداری رابردووه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامه، هه‌ر له‌وكاته‌وه‌ی هێربه‌رت مه‌كماسته‌ر بوو به راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیداره‌ی تره‌مپ. هه‌فته‌ی رابردووش له‌نێوان راوێژكاره‌كانی تره‌مپ بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كراوه".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، مه‌كماسته‌ر له لوتكه‌ی به‌رگریی نیشتمانی "ریگان" له نزیك لۆس ئه‌نجلس رایگه‌یاند: "ستراتیژه نوێیه‌كه پشت به چوار خاڵ ده‌به‌ستێت، پاراستنی وڵات و هاووڵاتیانی ئه‌مریكی، بوژاندنه‌وه‌ی وڵات له رووی گه‌شه‌پێدان و بازرگانی و فروانكردنی به‌رهه‌م، پارێزگاریكردن له ئاشتی له رێگه‌ی به‌كارهێنانی هێز، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چین و رووسیا و كۆریای باكوور و ئێران و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا".
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا ته‌ئكیدی كرده‌وه "ئیداره‌ی تره‌مپ، ستراتیژییه‌تێك بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا داده‌ڕێژێت، چونكه پێویستمان به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وته شێوێنه‌ره‌كانی رووسیایه له‌سه‌ر سه‌قامگیریی و ئه‌و دۆخه‌ش بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانیمان".