ژن و پیاو پێكه‌وه كۆبكه‌یته‌وه پاشا له كار لاتده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، پاشای سعوودیه، رۆژی 3/12/2017 فه‌رمانیكی شاهانه‌ی ده‌ركردووه و غه‌سان بن ئه‌حمه‌د سلێمان، راوێژكار له وه‌زاره‌تی بازرگانی وه‌به‌رهێنانی له كاره‌كه‌ی دوورخستووه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی سعوودی فه‌رمانه شاهانه‌كه‌ی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی راوێژكاره‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا بكات.
به‌ڵام سعوودییه‌كان ده‌ڵێن "بڕیاره‌كه‌ی شا سه‌لمان به‌هۆی رێكخستنی نمایشێكی جلوبه‌رگ بووه‌و راوێژكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له ریازی پایته‌خت، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو پیاو و ژن و كچ و كوڕی تێكه‌ڵكردووه".
به‌هۆی ئه‌و كاره‌یشه‌وه، خه‌ڵكی شانشینه‌كه به‌شێكی زۆریان له غه‌سان تووڕه بوون و دواجار شا تووڕه‌ییه‌كه‌ی خه‌ڵكی به له‌كارلادانی راوێژكاره‌كه كۆتایی پێهێناوه.
هه‌ر چه‌نده ئه‌و راوێژكاره ره‌تیكردووه‌ته‌وه ئاگای له‌و كاره بووبێت و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی كردووه كه به كاره‌كه هه‌ستاون و گوتوویه‌تی "ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌كادیمیایه‌ی جوانكاریی كردوویه‌تی له‌گه‌ڵ دابونه‌ریتی ئیسلامی ناگونجێ"، به‌ڵام ئه‌و قسانه‌ش دادی نه‌داوه‌و شا ده‌ریكردووه.
#امر_ملكي بإعفاء غسان السليمان المستشار في وزارة التجارة والاستثمار من منصبه لتجاوزاته في ماحدث بـ #عرض_ازياء_الرياض من انحلال وتجاوز على القيم.
— بندر عطيف (@b_otyf) ٣ ديسمبر، ٢٠١٧
#الملك_سلمان_يرفض_الانحلال
. pic.twitter.com/ruKnUMAYPR
بعد ساعات على ضجة #عرض_ازياء_الرياض .. أمر ملكي بإعفاء مستشار بوزارة التجارة والاستثمار من منصبه https://t.co/4E0ahc0i3q
— CNN بالعربية (@cnnarabic) ٤ ديسمبر، ٢٠١٧
#عرض_ازياء_الرياض
— د.نايف???? (@Milanoooooo) ٣ ديسمبر، ٢٠١٧
.
بنات متزينات ورجال واغاني ناقصهم بس كم بطل خمر وخلاص سه‌ره حمرا ?
اللهم لاتؤاخذوا بما فعله السفهاء منا
pic.twitter.com/yLn6LpFYWe