"داڤید لویز ئاراسته‌ی خۆی به خێرایی به‌ره‌و بارسێلۆنا گۆڕی"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی چێڵسی ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا به گه‌رمی بۆ گواستنه‌وه‌ی داڤید لویز هاتۆته سه‌رهێڵ و نزیكبۆته‌وه له‌وه‌ی له چنگی ریال مه‌دریدی ده‌ربێنێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 4 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی Daily Starـی بریتانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی زستانه ده‌یه‌وێت داڤید لویز به‌ره‌و كامپ نوو بگوازێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، داڤید لویز پێشتر هیوای پۆشینی درێسی بارسێلۆنای خواستبوو، پێشبینی ئه‌وه‌ش كراوه كه لویز به خێرایی ئاراسته‌ی خۆی له ریال مه‌دریده‌وه به‌ره‌و بارسێلۆنا بگۆڕێت.
داڤید لویز ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كی خراپی له‌گه‌ڵ ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری چێڵسی هه‌یه، یانه له‌نده‌نییه‌كه ئه‌مڕۆ مه‌شقه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌بێ لویز ئه‌نجامدا و رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه به‌رازیلییه له یانه‌ی بلووز یه‌كلایی بۆته‌وه.