مۆسكۆ هه‌ره‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، ئه‌وان به‌رامبه‌ر به به‌رده‌وامیدانی ئه‌مه‌ریكا به دامه‌زراندنی قه‌ڵغانی مووشه‌كی له ئه‌وروپا به‌تایبه‌تیش له وڵاتی پۆڵه‌ندا، وه‌ڵامێكی گونجاویان بۆ واشنتۆن ده‌بێت.
"ئه‌ندرێیه كیلین" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هاوكاری ئه‌وروپی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتی "هه‌وڵه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ بۆ دامه‌زراندنی قه‌ڵغانی مووشه‌كی زیاتر له ئه‌وروپا، هۆكاری له‌ناوبردن و مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌وروپا".
كیلین روونیشی كرده‌وه، "دوای گه‌یشتن به رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران هیچ پاساوێك نه‌ما، كه ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌می قه‌ڵغانی مووشه‌كییه‌كانی به‌كاری بهێنێت، ئێستاش روون و ئاشكرایه كه ئێران هۆكاری دامه‌زراندنی قه‌ڵغانی مووشه‌كی نه‌بووه".
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هاوكاری ئه‌وروپی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا جه‌ختیشی كرده‌وه "پێشتر چه‌ندین شێوازی هاوكاری له‌بواری قه‌ڵغانی مووشه‌كیمان خستۆته به‌رده‌م ناتۆ، كه له‌ڕێگه‌یه‌وه كاریگه‌ریه نه‌رێنیه‌كان به‌لاوه ده‌نرێن، به‌ڵام هاوپه‌یمانی ناتۆ سه‌رجه‌م هه‌وڵه پێشنیازكراوه‌كانمانی ره‌تكرده‌وه. بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه ته‌نیا به‌هه‌ند وه‌ری ناگرین، به‌ڵكو رێوشوێن و رێككاری گونجاو ده‌گرینه به‌ر، كه به‌لایه‌نی كه‌م سه‌قامگیری بۆ ئه‌وروپا بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش زیاتر له هه‌ر لایه‌نێك، ئه‌ركی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیایه".
كیلن گوتی، هاوكات له‌گه‌ڵ سیسته‌می هاوبه‌شی به‌رگری مووشه‌كیی ناتۆ و هه‌وڵه‌كانی بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌می قه‌ڵغانی مووشه‌كی به پاساوی ئه‌وه‌ی وارشۆ قه‌ڵغانی پۆڵندی داده‌مه‌زرێنێت، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌وروپا ده‌بێت.
له مانگی ته‌ممووزی رابردوو، وه‌زاره‌تی به‌رگری پۆڵه‌ندا رێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ راده‌ستكردنی چه‌ند سیسته‌مێكی قه‌ڵغانی مووشه‌كی به وارشۆ واژوو كردبوو، له گه‌شته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاشدا بۆ پۆڵه‌ندا ئاشكرا بوو، كه به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و پۆڵه‌ندا، بڕیاره تا ساڵی 2022 سه‌رجه‌م ئه‌و سیسته‌مانه‌ی قه‌ڵغانی مووشه‌كی راده‌ستی حكومه‌تی پۆڵه‌ندا بكرێن.
پێشتریش ئه‌نتۆنی ماشریڤیچ وه‌زیری به‌رگری پۆڵه‌ندا رایگه‌یاندبوو، ده‌سه‌ڵاتادارانی وڵاته‌كه‌ی پێشنیازێكیان له كۆمپانیای پاتریۆتی درووستكه‌ری سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی پێگه‌یشتووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌كرێت له ساڵی 2019 ئه‌و سیسته‌مانه راده‌ستی پۆڵه‌ندا بكرێن.