سەرۆك بارزانی و ئوسامه نوجێفی تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا دەكەن
K24 - ھەولێر
لە دیدارێكدا لە سەلاحەدین سەرۆك بارزانی و ئوسامه نوجێفی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان ھەولێر و بەغدایان كرد و جەختیان لەوەكردەوە كە دەبێ كێشەكان بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێن.
ئەمڕۆ له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، پێشوازی له ئوسامه نوجێفی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد. لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و دوا رۆژی ژیانی سیاسی پێكهاته‌كان له عێراق، هه‌روه‌ها كێشه و ته‌حه‌ددیاتی ناو پرۆسه‌ی سیاسی تاوتوێكرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه، كه كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا نابێت له رێگه‌ی زمانی زبر و فه‌رزی ئه‌مری واقیع یه‌كلایی بكرێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت سه‌رجه‌م كێشه‌كان له رێگه‌ی گفتوگۆ و دانیشتن چاره‌سه‌ر بكرێت.
له دیداره‌كه‌دا، كه فازڵ میرانی سكرتێر و هۆشیار زێباری و ئازاد به‌رواری ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده بوون، بارودۆخی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی و عێراق و ناوچه‌كه خرایه به‌رباس و گفتوگۆ و رۆشنایی خرایه سه‌ر ره‌وشی ئاواره‌كان و بارودۆخی شاری مووسڵ.
له به‌شێكی دیكه‌ی هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هاوڕابوون، كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنی ته‌حه‌ددیات و رێگه‌گرتن له قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و لێك تێگه‌یشتن و كاری هاوبه‌شی لایه‌نه‌كان هه‌یه.