مێسی له دیمانه‌یه‌كدا باسی ئه‌و شتانه‌ت بۆ ده‌كات كه یه‌كه‌مجاره دهیـبیستی
لیۆنێل مێسی له دیمانه‌یه‌كدا، چه‌ندان ورده‌كاری له باره‌ی ژیانی وه‌رزشی و تایبه‌تی خۆی ده‌دركێنێت، ده‌شڵێت: من هیچ كاتێك ئاگام له شكاندنی ریكۆرده‌كانی خۆم نییه، زۆرجار دوای 3 رۆژ له خه‌ڵك و هاوڕێیه‌كانم ده‌بیستم كه ریكۆردێكی نوێم تۆمار كردووه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 7 دێسێمبه‌ری 2017، دیمانه‌یه‌كی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنای بڵاو كردۆته‌وه كه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی وه‌رزشی TYCـی ئه‌نجامی داوه.
مێسی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له داهاتوو ده‌یه‌وێت له ئارجێنتینا بژیت، به‌ڵام به‌هۆی شكاندنی په‌یكه‌ره‌كه‌ی، ره‌خنه له وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت و ده‌ڵێت: نازانم ئه‌و كرده‌وه ناشیرنانه چییه ده‌یبینم، من ئێستا خێزانم هه‌یه و خاوه‌نی منداڵم، له‌و كاتانه‌ی ده‌گه‌ڕێمه‌وه ئارجێنتینا واهه‌ست ده‌كه‌م ژیانم له مه‌ترسیدایه.
مێسی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له 2018 ده‌یه‌وێت ناسناوی، لالیگا، چامپیۆنزلیگ و جامی جیهانی بباته‌وه.
لیۆ ده‌شڵێت: له مۆندیال هیوایه‌كی گه‌وره‌مان بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه هه‌یه، به‌ڵام تاكه كێشه‌ی ئێمه رۆژنامهنووسهكانن كه ده‌یانه‌وێت پێكهاته‌ی ئارجێنتینا بۆ مۆندیال سارد بكه‌نه‌وه و بیانكووژن.
مێسی له باره‌ی له‌ده‌ستدانی ناسناوه‌كانی له‌گه‌ڵ تانگۆ ده‌ڵێت: ئێمه لانیكه‌م له 3 ناسناو شایسته‌ی بردنه‌وه‌ی دووانیان بووین، جامی جیهانی و كۆپا ئه‌مێریكا.
مێسی گوتیشی: هه‌رگیز پێشبینی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد ئێمه به‌م شێوه‌یه یارییه‌كانی فایناڵ له‌ده‌ست بده‌ین، به‌ڵام ئه‌وانه بووه بیره‌وه‌رییه‌كی ناخۆش و كۆتاییان پێ هاتووه.
مێسی گوتیشی: ئه‌گوێرۆ كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه ئارجێنتینا ده‌توانێت به هه‌مان ئاستی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی هێزێكی گه‌وره به تانگۆ ببه‌خشێت.
له باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی هه‌ڵبژارده‌كانی گرووپه‌كه‌ی له مۆندیال، مێسی گوتی: له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌كی كراوه‌تر یاری بكه‌ین، به‌ڵام كاتێك رووبه‌ڕووی ئایسله‌ندا ده‌بینه‌وه ئه‌ركمان سه‌خت ده‌بێت، چونكه ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رگری تۆكهمتر و ناوهراستكارانی توند به‌ره‌نگارمان ده‌بنه‌وه.
له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی نێجیریا، مێسی ده‌ڵێت: هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌فریكا دوو ڕووخساریان هه‌یه، پێشبینی هه‌موو شتێكیان لێ ده‌كرێت و تێگه‌یشتن له‌وجۆره هه‌ڵبژاردانه سه‌خته، نێجیریا خاوه‌نی یاریزانی زۆرباشه و هه‌میشه كه‌مترین بۆشایی بۆ به‌رامبه‌ره‌كانیان ده‌ره‌خسێنن.
مێسی ده‌شڵێت: هیچ كاتێك بردنه‌وه‌ی ناسناوی تاكه‌كه‌سی ئاواتی من نه‌بووه، من حه‌زم به ناسناوه له‌سه‌ر ئاستی به كۆمه‌ڵ بۆ یانه‌كه‌م و وڵاته‌كه‌م.
مێسی گوتیشی: گۆنزالۆ هیگواین هێرشبه‌رێكی جیهانییه و پێویسته له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆدا هه‌بێت.
مێسی ده‌شڵێت: راشكاوانه ده‌ڵێم حه‌زم له كورسی یه‌ده‌گ نییه، به‌ڵام وه‌رزێكی دوور و درێژمان له‌پێشه، بۆیه زۆرجار پشوو و دانیشتن له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ پێویسته.
مێسی له باره‌ی چاره‌نووسی ماسكیرانۆ ده‌ڵێت: قسه‌م له‌گه‌ڵ ماسكیرانۆ كردووه و ئه‌و حه‌ز به كورسی یه‌ده‌گ ناكات و ده‌یه‌وێت ده‌رفه‌تی زیاتری پێ بدرێت، به‌ڵام جارێ ئه‌م یاریزانه یه‌ك ماڵی هه‌یه ئه‌ویش بارسێلۆنایه.
مێسی له باره‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له مۆندیال ده‌ڵێت: زۆر هه‌ڵبژارده هه‌یه له ئێمه به‌هێزتره، له‌وانه ئه‌ڵمانیا، ئیسپانیا، به‌رازیل و فره‌نسا، بۆیه پێویسته ئێمه خۆمان به‌هێزتر بكه‌ین و ببینه ئه‌سپه‌ڕه‌شه‌كه‌ی مۆندیال.
لیۆنێل مێسی له باره‌ی حه‌زی تیاگۆی كوڕی ده‌ڵێت: تیاگۆ حه‌زی له لێخورینی ئۆتۆمبێل و بایسكیل هه‌یه، كه‌مێك حه‌زی له تۆپی پێ هه‌یه، به‌ڵام زۆر هیلاك ده‌بێت.
مێسی ده‌شڵێت: تیاگۆی ته‌مه‌ن 5 ساڵ وه‌ك دیارده‌یه‌ك وایه و به‌هره‌ی تۆپی پێی زۆر تێدایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی تۆڕه ده‌بێت و مشتومڕی توندیان له‌گه‌ڵ ده‌كات، به‌ڵام ماتیۆی 2 ساڵ، جیاواز له‌سه‌رجه‌م هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆی، كه‌مێك مه‌یلی بۆ یاری هه‌یه و ژۆر ژیر و لێزان دیاره، به‌ڵام هێشتا بچووكه.
مێسی گوتیشی: نزیكترین هاوڕێی تیاگۆ كوڕه‌كه‌ی سوارێزه كه ناوی (بینیامین)ـه، هه‌ردووكیان هاوته‌مه‌نن و حه‌زیان له تۆپی هه‌یه و زۆربه‌ی یاریزانه‌كان ده‌ناسن.
مێسی له باره‌ی دوو منداڵه‌كه‌ی لویس سوارێز (تیاگۆ و بینیامین) ده‌ڵێت: ئه‌و دوو منداڵه‌ی سوارێز زۆر نیگه‌ران و توڕه ده‌بن كاتێك سوارێزی باوكیان له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ده‌بینن توڕه ده‌بن و پرسیار له یه‌كتری ده‌كه‌ن، تیاگۆ به بینیامین ده‌ڵێت: ئه‌و بابه بۆ یاری ناكات و یه‌ده‌گه، هه‌ردووكیان هه‌مان پرسیار له‌یه‌كتری ده‌كه‌ن.