هیگواین: باشترین هێرشبه‌ری مێژوو رۆناڵدۆی به‌رازیلییه
گۆنزالۆ هیگواینی ئارجێنتینی و هێرشبه‌ری یوڤێنتۆسی ئیتاڵی باسی رۆڵی ماوریسیۆ ساری هێرشبه‌ری ناپۆلی ده‌كات له پێشستنی ئاست و هه‌ڵسوكه‌وتی و تا ئه‌و كاته‌ی 39 گۆڵی كردووه، داوای لێكردووه وه‌ك رۆناڵدۆ و مێسی گۆڵ بكات.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت له چاپی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 7 دێسێمبه‌ری 2017 دیمانه‌یه‌كی كورتی گۆنزالۆ هیگواین هێرشبه‌ری یوڤێنتۆسی بڵاو كردۆته‌وه.
هیگواین ده‌ڵێت: ماوریسیۆ ساری پێی ده‌گوتم ته‌مبه‌ڵ، داوای لێده‌كردم وه‌ك كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی گۆڵ بكه‌م، دواتر36 گۆڵم تۆمار كرد.
هیگواین گوتیشی: په‌یوه‌ندیكردنم به یوڤێنتۆس بژارده‌یه‌كی ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام دڵخۆشم و شانازی به بژارده‌كه ده‌كه‌م، ناسناوی سێریا ئه‌یم له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م برده‌وه و له یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگیش یاریم كرد.
هیگواین ده‌شڵێت: به‌ر له وه‌ی تۆپه‌كه‌م پێبگات من بڕیاری خۆم ده‌ده‌م، ئه‌وه‌ی هێرشبه‌ر درووستی ده‌كات له‌ماوه‌ی ته‌نیا 2 چركه‌یه و له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا پێویسته به‌باشترین شێوه سوودی لێ وه‌ربگریت.
له باره‌ی باشترین هێرشبه‌ری مێژوو، هیگواین ده‌ڵێت: بێگومان باشترین هێرشبه‌ری مێژوو رۆناڵدۆی بڕازیلیه، ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی خۆش نه‌ویستووه هیچ شتێك له تۆپی پێ تێنه‌گه‌یشتووه، به‌هۆی ئه‌و یاریزانه جوانترین ژماره لای من (9)ـه‌یه.